Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

دادگا کەیسی هاوسەرەکەی نانسی عەجرەمی یەکلایکردەوە

هەمەرەنگ

بینراو 5879

پێش 2 هەفتە

Alternate Text
+ -

فادی هاشم، هاوسەری گۆرانیبێژی لوبنانی نانسی عەجرەم، دوای ئەوەی بە تۆمەتی کوشتنی دزێک لە ماڵەکەی دەستگیرکرا، ئێوارەی دوێنی ئازادکرا.

سی ئێن ئێن لە هەواڵیکیدا ئاشکرایکردووە،" دادگای تێهەڵچونەوە بە پشت بەستن بە گرتە ڤیدیۆییەکانی کامێرای چاودێری و وەرگرتنی قسەی شایەتحاڵەکان، دادوەر بڕیاری ئازادکردنی فادی هیشام، پزیشکی ددان دەرکرد، چونکە روداوەکە بۆ بەرگریکردن بوە لە گیانی خۆی و خێزانەکەی".

ئاژانسی هەواڵی نیشتمانی لوبنان لە هەواڵیکیدا ئاشکرایکردبوو" شەوی پێنجی مانگ هاوڵاتییەكی سوری بە ناوی محەمەد حەسەن موسا تەمەن ٣١ ساڵ چووەتە سەر ماڵی نانسی عەجرەم لە یەكێك لە ڤێلاكانی ناوچەی نیو سوهەیلە كەسرەوان بەمەبەستی دزیكردن". 

ئەو سەرچاوە ئاماژەی بەوەشکردووە،" كاتێك دزەكە چووەتە ناو ڤێلاكە، رووبەڕوی دكتۆر فادی هاشمی هاوسەری نانسی عەجرەم بووەتەوە و تەقەیان لە یەكتر كردووە، لە ئەنجامی تەقەكردنی هەردولادا لە یەكتر، دزەكە دەستبەجێ‌ بە فیشەكی دەمانچەكەی دكتۆر فادی كوژراوە، دواتریش هێزە ئەمنییەكان گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەكە و لێكۆڵینەوەیان دەستپێكردووە".  

 

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP