Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

گه‌شتی سه‌رجه‌م فڕۆكه‌خانه‌كانی عێراق بۆ ئێران راگیراوه‌ نه‌ك ته‌نها سلێمانی

کوردستان

بینراو 321

پێش 2 هەفتە

Alternate Text
+ -

لێپرسراوی راگەیاندن ‌و پەیوەندییەكانی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی رایگەیاند، گەشتێكی ئاسمانی نێوان تاران و سلێمانی هەڵوەشاوەتەوە، هاوكات به‌پێی زانیارییه‌كانی بی ئێم سی هه‌ر ئه‌مڕۆ له‌ سه‌رجه‌م فرۆكه‌خانه‌كانی دیكه‌ی عێراق گه‌شته‌كانیان بۆ ئێران هه‌ڵوه‌شاوه‌ته‌وه‌.


دانا محەمەد، بەڕێوبەری بەشى پەیوەندییە گشتیەکان و راگەیاندنى فڕۆکەخانەى سلێمانى نێودەوڵەتى بەتۆڕی میدیای بینەری راگەیاند،  "لەژێر کاریگەریی ئەو بارودۆخە نائاساییەى کە لە ئێستادا لەناوچەکە دەگوزەرێت هاووڵاتیانى بەڕێز ئاگادار دەکەینەوە کە سەرجەم گەشتەکانى فڕۆکەخانەى نێودەوڵەتى سلێمانى ئاساین بەپێى خشتەى گەشتەکانى فڕۆکەخانە لەکاتى خۆیدا ئەنجام دەدرێن".

باسی لەوەشکردووە، تەنها یەک گەشتى ئەمڕۆى تاران – سلێمانى کە بڕیاربوو لەلایەن هێڵى ئاسمانى ماهانەوە ئەنجام بدرێت هەڵوەشایەوە، بەهۆیى بڕیارى راگرتنى سەرجەم گەشتەکانى ئێران بوو بۆسەرجەم فڕۆکەخانەکانى عێراق لەلایەن حکومەتى ئێرانەوە.

دڵنیایش دەدەنە هەموولایەک کە هیچ گەشتێک لەلایەن دەسەڵاتى فڕۆکەخانەى نێودەوڵەتى سلێمانى-یەوە راناگیرێت.

هەر بەپێی زانیارییەکانی بی ئێم سی، ته‌نها فرۆكه‌خانه‌ی سلێمانی نییه‌ گه‌شتی راگیراوه‌ بۆ ئێران به‌ڵكو له‌ سه‌رجه‌م فرۆكه‌خانه‌كانی دیكه‌ی عێراق گه‌شته‌كانیان بۆ ئێران هه‌ڵوه‌شاوه‌ته‌وه‌.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP