Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا داوا لە ئێران دەکات ئەو کارەی کردووەیەتی دووبارەی نەکاتەوە

جیهان

بینراو 474

پێش 2 هەفتە

Alternate Text
+ -

سەرۆک وەزیرانی بریتانیا لەپەیامێکدا داوای لە کۆماری ئیسلامی ئێران کرد هێرشە موشەکییەکانی بۆسەر بنکە سەربازییەکانی عێراق دووبارە نەکاتەوە.


بەپێی هەواڵێکی تایمز ئۆف ئیسرائیل، دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ بۆریس جۆنسن، سەرۆکوەزیرانی بریتانیا لەپەیامێکدا داوای لە کۆماری ئیسلامی ئێران کرد هێرشە موشەکییەکانی بۆسەر بنکە سەربازییەکانی عێراق دووبارە نەکاتەوە.


جۆنسن داواشی لەکۆماری ئیسلامی ئێران کرد، هەوڵی هێورکردنەوەی دۆخەکە بدات و ئەو هێرشە مەترسیدارانە دووبارە نەکاتەوە.

ئەمە لەکاتێکدایە، سوپای پاسدارانی ئێران لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، "بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە وەڵامی ئۆپەراسیۆنی تاوانبارانە و تیرۆریستی هێزە دەستدرێژیکارانەکانی ئەمریکا و تۆڵەی تیرۆری نامرۆیانە و شەهیدبونی مەزڵومانەی فەرماندەی هێزی سوپای قودس، هێزی دلێری ئاسمانی ئۆپەراسیۆنێکی سەرکەوتوی بەناوی شەهید سولەیمانی و بە رەمزی پیرۆزی یازەهرا ئەنجامداوە".

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP