Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

هاوپەیمانی نەسر ئیدانەی هێرشەکانی ئێران دەکات بۆ سەر عێراق

عێراق

بینراو 96

پێش 2 هەفتە

Alternate Text
+ -

هاوپەیمانی نەسر لە راگەیەندراوێکدا ئیدانەی پێشێلكارییەکانی  ئێران دەكات و داوای سەروەری عیراق و یەكێتی و هاریكاری نیشتمانی دەكات.

لە راگیەندراوێکدا هاوپەیمانی نەسر  كە لەلایەن حەیدەر عەبادی، سەرۆك وەزیرانی پێشووی عیراقەوە سەرۆكایەتی دەكرێت رایگەیاند،" پێشتر ئیدانەی پێشلكارییەكانی ئەمریكامان كرد بۆ پێشێلكردنی سەروەری عیراق و لەمڕۆشدا ئیدانەی پێشلكارییەكانی ئێران دەكەین بۆ پێشێلكردنی سەروەری خاكی عیراق".

هاوپەیمانی نەسر ئاماژەیان بەوەشکردووە،" دوژمنی كەس نیین، داوای دۆستایەتی و هەماهەنگی لە هەموو وڵاتانی جیهان دەكەین لەسەر بنەمای بەرژەوەندییە هاوبەشەكان، بەڵام هەموو ململانێیەك یان بەئامانجگرتن یان كێشمەكێشی هەرێمایەتی و نێودەوڵەتی لەسەر خوێن و خاك و سەروەری عیراق، ڕەتدەكەینەوە".

لەکۆتایی راگەیەندراوەکەدا جەختیان لەوشکردووەتەوە،" داوا لە گەل و سێ‌ سەرۆكایەتییەكە و هێزە نیشتمانییەكان دەکەین، یەكێتی و سەقامگیری و بەرژەوەندییەكانی عیراق بپارێزن و داوای “یەكێتی و هاریكاریی نیشتمانیشی كرد تا بەرژەوەندییەكانی عیراق و سەلامەتی گەلەكەی لەڕووی سیاسییەوە بكرێنە هێڵی سوور".

 

هاوکات لای خۆیەوە کەمێک پێش ئێستا محەمەد حەلبووسی، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق لە راگەیەندراوێکدا دەربارەی هێرشەکانی دوێنێ شەو ئێران رایگەیاند،"پێویستە بەزووترین کات عێراق لەو جەنگە بە وەکالەتە دووربخرێتەوە و نەکرێتە مەیدانی جەنگی هێزە بیانیەکان، بە ئێرانیشەوە".

 

پێشوتریش وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی فه‌ره‌نسا لەسەر هێرشه‌كانی شه‌وی رابردووی ئێران بۆ سه‌ر بنكه‌كانی هێزی ئه‌مەریكا و هاوپه‌یمانان له‌ عێراق هاتە دەنگ و رایگەیاند، كه‌ پێویسته‌ رێز له‌ سه‌روه‌ری خاكی عێراق بگیرێت.

 

ئەوەش لەکاتێکدایە كاتژمێر ٥:٣٠ بەیانی رۆژی هه‌شتی جینیوەری بەكاتی بەغدا، ئێران ١٥ موشەكی بالستی نا بە دوو بنكەی سەربازی هێزەكانی هاوپەیمانان لە بنكەی سەربازی عەین ئەلئەسەد و بنكەیەك لەشاری هەولێر-ی هەرێمی كوردستان.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP