Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

یه‌كگرتوو و بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی لە هەولێر كۆبوونه‌وه‌

کوردستان

بینراو 31

پێش 2 هەفتە

Alternate Text
+ -


دوای نیوه‌رۆی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ (هەشت-ی کانونی دوومی ٢٠١٩) بەزوتنەوەی ئیسلامی سەردانی یەکگرتوی ئیسلامی کرد لە شاری هەولێر پیرۆزبای بەستنی کۆنگرەی لەئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتوو سلاحەدین مەحمەد بەهادین کرد.

دوای نیوه‌رۆی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ به‌رواری (هەشت-ی کانونی دوومی ٢٠١٩) مامۆستا سه‌لاحه‌دین محه‌مه‌د به‌هائه‌دین ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان له‌ باره‌گای تایبه‌تی خۆی له‌ شاری هه‌ولێر به‌ یاوه‌ری شاندێكی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پێشوازی له‌  شێخ عیرفان عه‌لی عه‌بدولعه‌زیز رابه‌ری گشتی بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی كوردستان و شاندێكی باڵای یاوه‌ری كرد.

له‌دیداره‌كه‌دا به‌بۆنه‌ی ئه‌نجامدانی كۆنگره‌ی هه‌شته‌م و هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ی سه‌لاحه‌دین به‌هادین به‌ ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتوو، رابه‌ری گشتی پیرۆزبایی خۆیی و بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی گه‌یانده‌ ئه‌مینداری گشتی و ده‌ستخۆشی به‌ستنی كۆنگره‌كه‌ و جوان به‌رێوه‌چوونی ئاراسته‌ی ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتوو كردوو و هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ خواستن .

له‌به‌رانبه‌ردا ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتوو خۆشحاڵی خۆی به‌ سه‌ردانه‌كه‌ ده‌ربڕی و ته‌ئكیدی له‌برایه‌تی و پێكه‌وه‌ كاردن و هه‌ماهه‌نگی نێوانیان كرده‌وه‌ .

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP