Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

سه‌رۆككۆماری عێراق ئیدانه‌ی هێرشە موشەکیەکەی ئێران دەکات

عێراق

بینراو 184

پێش 2 هەفتە

Alternate Text
+ -

سه‌رۆكکۆماری عێراق راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه‌ و رایگه‌یاند، ئیدانەی هێرشە موشەکییەکانی ئەمڕۆی کۆماری ئیسلامی ئێرانی ده‌كه‌ن داواش ده‌كه‌ن عێراقییەکان نەخرێنە ناو شەڕێکی نەخوازراوەوە.

به‌رهه‌م ساڵح، سه‌رۆكکۆماری عێراق له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا باسی له‌وه‌شكردووه‌، "پێشێلکاری بەردەوامی سەروەری خاکی عێراق و کردنی بەشوێنی یەکلایکردنەوەی ململانێکان رەتدەکەینەوە".

سه‌رۆكکۆماری عێراق ئەوەشی خستەڕوو،" پێشوتریش عێراق رەتیکردوەتەوە کە ببێتە هۆی نائارامی وڵاتانی دراوسێ، بەڵکو پشتیوانی لە ئاسایشی ناوچەکە و بەرژەوەندی گەلانی ناوچەکە کردوە".


ئاماژەی بەوەشکردووە،" هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بە گوێرەی رێککەوتنێک لەگەڵ حکومەت بۆ روبەروبونەوەی تیرۆر هاتونەتە عێراق و چۆنیەتی مامەڵەکردن لەگەڵیان و چارەنوسیان بابەتێکە پەیوەندی بە حکومەتی و پەرلەمانی عێراقەوە هەیە و بە گوێرەی بنەما دەستوری و یاسایی و دبلۆماسییەکان و لەسەر بنەمای ئاسایشی نیشتیمانی عێراق مامەڵەیان لەگەڵدا دەکرێت".

سەرۆککۆمار لەکۆتایشدا جەختی لەوەکردووەتەوە،" داوای دانبەخۆداگرتن لە لایەنەکان دەکات و داوای دورخستنەوەی گەلانی ناوچەکەش لە هەر شەڕ و روبەروبونەوەیەکی سەربازی دەکات".

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP