Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

بەفر سێ‌ رێگای سەرەكی هەولێرى داخست

کوردستان

بینراو 72

پێش 2 هەفتە

Alternate Text
+ -


وتەبێژی هاتووچۆی هەولێر رایدەگەیەنێت، بەهۆی بارینی بەردەوامی بەفر و نزمبوونەوەی پلەكانی گەرما سێ‌ رێگای سەرەكی لە سنووری پارێزگای هەولێر داخران.

فازڵ حاجی، وتەبێژی هاتووچۆی هەولێر لە راگەیاندراوێکدا، ئاگاداری هاووڵاتیان و شوفێران دەكەینەوە، كەوا بەهۆی بارینی بەردەوامی بەفر و نزمبونەوەی پلەكانی گەرما لەكاتی ئێستادا هەر سێ‌ رێگای دەربەندی گۆمەسپان- سەفین- هیران و رێگای زینەتیر- بالیسان- رانیە و رێگای هیران- شەقڵاوە ئاستەنگی هاتووچۆیان بۆ دروست بووە.

باسی لەوەشکرد، تیمەكانی ئاوەدانكردنەوە بەردەوامن لە راماڵینی بەفرەکەو پاکردنەوەی رێگاکان.

وتەبێژی هاتووچۆی هەولێر داوا لە هاووڵاتیان و شوفێران دەكات، كە ئەم سێ‌ رێگایە بەكارنەهێنن بۆ حاڵەتی پێویستیش.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP