Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

فه‌تواى هه‌رێم جۆرێك منداڵى بلورى حه‌رامده‌كات

کوردستان

بینراو 910

پێش 3 هەفتە

Alternate Text
+ -


یه‌كێتى زانایانى هه‌رێمى كوردستان لە راگەیاندراوێکدا کە وێنەیەکی دەست تۆڕی میدیایی بینەر کەوتووە رایگەیاندووە، دانانى منداڵى بلورى ته‌لقیح كراو له‌ مه‌نى پیاو و هه‌ێلكه‌دانى ئافره‌تان له‌ ده‌ره‌وه‌ى ره‌حمى ئافره‌تان و دانانه‌وه‌ى له‌ ره‌حمى ئافره‌تێكى دیكه‌، حه‌رامە.

هەر به‌پێى فه‌توایه‌كى نوێى یه‌كێتى زانایانى كوردستان، كه‌ دوێنى سێشه‌ممه‌ حەوتی كانوونى دووه‌مى ٢٠٢٠ ده‌ركراوه‌، دانانى منداڵى بلورى ته‌لقیح كراو له‌ مه‌نى پیاو و هێلكه‌دانى ئافره‌تان له‌ ده‌ره‌وه‌ى ره‌حمى ئافره‌تان و دانانه‌وه‌ى له‌ ره‌حمى ئافره‌تانى دیكه‌، حه‌رامكراوه‌ و هۆكارى حه‌رامكردنه‌كه‌شى دیاریكراوه‌.

پێشتریش یه‌كێتى زانایانى ئاینی جیهان لسەر منداڵی بلوری رایگەیاندبوو، پەنابردنە بەر ئەم کارە (منداڵى بلورى) بەدوو رێگە ئەنجام ئەدرێت، یەکێکیان دروستە و رێگەپێدراوە و ئەوى تریان قەدەغەیە و رێگە پێدراو نییە.

رێگەى یەکەم... ئەگەر ئەو متوربەکردنە لەنێوان ژن ومێردەکەدا بێت وبەس، بەهیچ شێوەک لایەنێکى سێهەمى تیانەبێت زانایان رێگەیان پێداوە.

رێگەى دووەم... ئەم شێوازەش بریتییە لەوەی ئاوى پیاوەکە بهێنى و پاشان بیخەیتە رەحمى ئافرەتێکى ترەوە (غەیرى خێزانەکەى خۆى)، ئیتر هەرکەس بێت، بۆماوەیەک تاگەشە دەکات و موتوربە دەبێت، دواتر دەیگەڕێنەوە بۆ رەحمى خێزانەکەى، ئەوە حەرام و قەدەغەیە و رێگەى پێنەدراوە لەشەریعەتى ئیسلامدا. 

کلیک لێرە بکە

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP