Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

ترەمپ: بە سزاکانمان دەرگای دۆزەخ بەڕووی ئێراندا دەکەینەوە

جیهان

بینراو 290

پێش 2 هەفتە

Alternate Text
+ -

دۆناڵد ترەمپ لەکۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، چەندین سزاى ئابورى دیکە بەسەر ئێران دەسەپەێنین و ئێران سپۆنسەری تیرۆرە و هەرگیز نابێتە خاوەنی چەکی ئەتۆمی .

لەکۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا کەلە واشنتۆن رێکی خستبوو دەربارەی کوشتنی قاسم سولەیمانی رایگەیاند،" ئێران هەوڵیداوە سەقامگیریی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست تێکبدات، بەڵام ئیتر ئەو رۆژانە کۆتاییهات و هەفتەی رابردوو کارێکی یەکلاکەرەوەمان ئەنجامداو بە فەرمانی من "تیرۆریستێکی" گەورەمان کوشت، سولەیمانی هۆکاری ناسەقامگیری ناوچەکەبوو".

سەرۆکی ئەمریکا ئەوەشی خستەڕوو،" چەندین سزاى ئابورى دیکە بەسەر ئێران دەسەپەێنین و ئێران سپۆنسەری تیرۆرە و هەرگیز نابێتە خاوەنی چەکی ئەتۆمی،  بەسزاکانمان دەرگای دۆزەخ بەڕووی ئێراندا دەکەینەوە ".

ترەمپ ئاماژەی بەوەشکرد،"  ئەمریكا چەندین جۆر چەك و موشەكی نوێ و بەهێزی هەیە بەڵام ئەوە مانای ئەوەنییە كە بەكاردەهینیین دژی هیچ لایەك، ئێران وڵاتێكی مەزنە و دەتوانێت لە رێككەوتن سود وەربگرێت نەك لە دژایەتیكردن و جەنگ". 

سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا باسی لەوەشکرد ،"  لە هێرشە موشەكییەكانی ئێراندا هیچ سەربازێكی ئەمریكی زیانی پێنەگەیشتوە".

دۆناڵد ترەمپ لەکۆتایشدا جەختی لەوەکردەوە ،"  دەبێ وڵاتە گەورەکان دان بەوەدا بنێن کە ئێران هەڕەشەیەکی جدییە، دەبێت هەموومان پێکەوە کاربکەین کە رێککەوتنێک لەگەڵ ئێران واژۆ بکەین کە یارمەتیدەر بێت ۆ ئەوەی خەڵکی ئێران ببووژێنەوە و ئێران پێشکەوتوو و سەقامگیر بێت و دەبێ تاران واز لە شەڕی بە وەکالەت بێنێت".

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP