Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

فلیپین داوا لە هاوڵاتیانی دەکات عێراق و ئێران بەجێبهێڵن

ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاست

بینراو 151

پێش 3 هەفتە

Alternate Text
+ -

حکومەتی فلیپین لە راگەیەندراوێکدا داوای لەو هاووڵاتییانەی کرد کە لە عێراق و ئێران کاردەکەن، ئەو دوو وڵاتە بەجێبهێڵن و بۆ مەبەستی یارمەتیدانی گەڕاندنەوەشیان کەشتییەک دەنێرێتە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست. 
 
وەزارەتی دەرەوەی فلیپین رایگەیاند،" حکومەت ئاستی هۆشداریی لە عێراق گەیاندووەتە بەرزترین ئاست و ئەوەش وادەخوازێت فلیپینییەکان عێراق بەجێبهێڵن". 
 
سیلڤستەر بێلۆ، وەزیری کاری فلیپینیش ئاماژەی بەوەکردووە،" پێویستە کرێکارە فلیپینییەکان ئێران و لوبنانیش بەجێبهێڵن و حکومەت رێگەنادات هیچ فلیپینییەکی دیکە بچێتە ئەو سێ وڵاتەوە".

بەرپرسانی فلیپین ئەوەیان خستووتەڕوو،" فلیپینییەکان دەتوانن خۆیان یان بە یارمەتیی خاوەنکارەکانیان یان بە پاڵپشتیی حکومەتی فلیپین ئەو هەنگاوە بۆ بەجێهێشتنی عێراق بنێن".  
 
هاوکات وەزیری کاری فلیپین جەختی لەوەشکردووەتەوە،" دوو هەزار و ١٩١ فلیپینی لە هەرێمی کوردستان و عێراق و هەزار و ١٨٠ کەسی دیکەش لە ئێران کاردەکەن، بەڵام ئەوەیشی نەشاردەوە کە خەڵکێکی زۆریش بەشێوەیەکی نایاسایی بۆ کار چوونەتە ئەو وڵاتانەوە". 

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP