Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

حکومەتی هەرێم دوو بڕگەی بۆ پڕۆژەیاسای چاکسازی زیادکرد

کوردستان

بینراو 488

پێش 2 هەفتە

Alternate Text
+ -

حکومەتی هەرێم لەکۆبوونەوکەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی وەزیران دوو بڕگەی نوێی بۆ پڕۆژەیاسای چاکسازی زیادکرد و لە ناویشیاندا دانانی هەژمارێکی بانکی بۆ گرەنتی پاشەکەوتی مووچە.

لەدوای کۆبوونەوەکەی ئەنجوومەنى وەزیرانی هەرێم راگەیەندرواێکیان بڵاوکردەوە رایانگەیاند،" ئەنجومەنی وەزیران دوای راوێژ لەگەڵ لیژنەی دارایی و ئابوری پەرلەمانی کوردستان، دوو بڕگەی نوێی بۆ پڕۆژە یاسای چاکسازی پەسەند کرد کە تایبەت بوون بە پاراستنی گشت شایستە داراییەکانی مووچەخۆران و ئەولەویەتدانی حکومەت بە پێداچوونەوە بە کەمترین موچەی خانەنشینی".

هاوکات دەربارەی بڕگەی پاراستنی شایستە داراییەکانیش ئەوە هاتووە، "وەزارەتی دارایی و ئابوری لە هەژمارێکی بانکیدا بە رێنماییەک رێکیدەخات".

ئەوەش لەکاتێکدایە ئەمڕۆ ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێم کۆبوونەوە، دوای كۆبوونەوەی  ھەرسێ سەرۆكایەتی ھەرێمی كوردستان لە راگەیەندراوێكدا بۆچوونی خۆیان لەبارەی دۆخی ئێستای عێراق و ناوچەكە خستەڕوو.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP