Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

موقتەدا سەدر: داوا لە حه‌شدی شه‌عبی دەکەم باره‌گاكانی دابخات

عێراق

بینراو 1923

پێش 2 هەفتە

Alternate Text
+ -

رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در له‌نوێترین په‌یامێكی  رایگه‌یاند،  ئه‌و كێشه‌یه‌ی هه‌بوو، به‌ وتاره‌كه‌ی تره‌مپ و گوتاری كۆماری ئیسلامی ئێران كۆتایی هات و ئیدی كاتی ئه‌وه‌یه‌ په‌له‌ بكرێت بۆ پێكهێنانی حكومه‌تێكی به‌هێز، كه‌ شكۆ و سه‌روه‌ری و سه‌ربه‌خۆیی بۆ عێراق بگێڕێته‌وه‌.

موقته‌دا سه‌در، رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در دوای وتارەکەی ترەمپ رایگەیاند،"  ئه‌و كێشه‌یه‌ی هه‌بوو، به‌ وتاره‌كه‌ی تره‌مپ و گوتاری كۆماری ئیسلامی ئێران كۆتایی هات، پێویسته‌ پێنج كاندید دیار بكرێن و له‌ ماوه‌ی ١٥ رۆژدا پرسی سه‌رۆك وه‌زیران دوور له‌ هاشوهووشی سیاسی و په‌رله‌مانی و تائیفی یه‌كلا بكرێته‌وه‌".

سەدر ئاماژەی بەوەشکردووە،" هه‌وڵبدرێت كۆتایی به‌ بوونی داگیركه‌ر له‌ عێراق و زاڵبوونی هه‌ژموونی به‌رده‌وام و ده‌ستتێوه‌ردانی له‌ كاروباری عێراق بهێنرێت".

لە پەیامەکەیدا باسی لەوەشکردووە،" داوا لە لایه‌نه‌ عێراقییه‌كان دەکات هیچ جووڵه‌یه‌كی سه‌ربازی ئه‌نجام نه‌ده‌ن و ئه‌و ده‌نگه‌ ریزپه‌ڕ و نا رێكخراوانه‌ی هه‌ن كپ بكرێت تا كاتی تاقیكردنه‌وه‌ی هه‌موو رێگه‌ سیاسی و په‌رله‌مانی و نێوده‌وڵه‌تییه‌كان".

رێبەری رەوتی سەدر لەکۆتایشدا ئەوەی خستووەتەڕوو،" داوا لە حه‌شدی شه‌عبی دەکەم، باره‌گاكانی دابخات بۆ ئه‌وه‌ی نه‌بنه‌ ئامانجی خۆسه‌پێنی جیهانی".

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP