Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

پۆلیسی سلێمانی کەسێک بە تۆمەتی تەقەکردن دەستگیر دەکات

کوردستان

بینراو 984

پێش 2 هەفتە

Alternate Text
+ -

مەفرەزەكانی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی تۆمەتبارێكیان دەستگیركرد كە بەهۆی تەقەكردنەوە پشێوی دروستكردبوو.

له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا پۆلیسی سلێمانی ئاماژەی بەوەکردووە،" دوای ئەوەی زانیاری دەگاتە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی كە تۆمەتبارێك تەقەی كردووە، پۆلیسی سلێمانی لێكۆڵینەوەكانی دەستپێكردوو توانرا تۆمەتبار (ف، م، ع) لەلایەن مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی ئیبراهیم ئەحمەدەوە بەهاوكاری نووسینگەی نەهێشتنی تاوانی ئیبراهیم ئەحمەد دەستگیر بكرێت".

پۆلیسی سلێمانی ئەوەشیان خستووەتەڕوو،" لە ئێستادا تۆمەتبار (ف، م، ع) كه‌ لە دایكبووی ١٩٨٢ه‌و پیشەی قەسابییه‌، بە فەرمانی دادوەرو بەپێی ماددەی ٤٩٥ لە یاسای سزادانی عیراقی راگیراوە و دەستیش گیراوە بەسەر ئەو چەكەدا كە تەقەی پێكردووە".

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP