Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

دوو کاتیۆشا ئاراستەی ناوچەی سەوزکرا

عێراق

بینراو 1328

پێش 2 هەفتە

Alternate Text
+ -

 


ئەمشەو دوو مووشەک ئاراستەى ناوچەى سەوزى بەغدا کران و تائێستا وردەکارى لەسەر ئەنجامەکانى نییە.

میدیا عەرەبییەکان بڵاویانکردەوە، ئەمشەو دوو موشەک لە شوێنێکى نادیارەوە ئاراستەى ناوچەى سەوزى بەغدا
کراون و لە نزیک باڵیۆزخانەى ئەمریکا کەوتوونەتە خوارەوە.

سەرچاوەیەکی ئەمنیش باسی لەوەکردوە، یەکێک لە موشەکەکان نزیک پردی هەڵواسراو کەوتوەتە خوارەوە و موشەکەکەی تریان نزیک ئەو باڵەخانە نوێیەی بۆ ئەنجومەنی وەزیران جێبەجێدەکرێت

ئاماژەیان بەوەشکردوە، تائێستا دیار نییە چى گروپ و لایەنێک ئەو کارەى ئەنجامداوەو زیانەکانیشى نەزانراون.
هەروەها باس لەوەشکراوە کە زەنگى ئاگادارکردنەوە لە باڵیۆزخانەى ئەمریکا لێددراوە
هاوکات باس لەوەدەکرێت، هیچ کام لە مووشەکەکان نەتەقیونەتەوە

لەلایەکی دیکەوە ئاژانسی رۆیتەرز ئاماژە بۆ ئەوەدەکات، ژمارەی مووشەکەکان سێ کاتیۆشابوون و لە ناوچەی سەوز کەوتونەتە خوارەوە

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP