Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

عەسائیب: ئەو هێرشەی دەیکەینە سەر ئەمریکا جەرگبڕ دەبێت

عێراق

بینراو 287

پێش 2 هەفتە

Alternate Text
+ -

 


سەركردەیەكی عەسائیب ئەهلی حەق ئاشکرایکرد، دەستبەرداری كاتیۆشا بوون و بۆ چالاكییەكانیان بۆ سەر ناوچەی سەوز ئەنجامی نادەن چونكە گونجاو نییە.



جەواد تەلیباوی، سەركردە لەهێزەكانی عەسائیب ئەهلی حەقی سەر بەقەیس خەزعەلی لەبەیاننامەیەكدا بێبەری بوونی خۆیان لەهێرشەكەی ئەمشەوی سەرناوچەی سەوز و باڵیۆزخانەی ئەمریكا دووپاتدەكەتەوە.

تەلیباوی لەبەیاننامەكەیدا جەختی کردەوە، دڵنیایی دەدەمە تەواوی گروپەكانی حەشد هیچ هێرشێكی مووشەكی ناكەنە سەر ناوچەی سەوز یان هەرشوێنێك. 


وتیشی،  هێزی  بەرگری تا ئێستا هیچ ئۆپەراسیۆن و چالاكییەكیان ئەنجام نەداوە لەسەر كوژرانی فەرماندەكەی. 


ئەوەشی باسکرد، كە ئەوان دەستبەرداری كاتیۆشا بووین لەچالاكییەكانمان چوونكە گونجاو نییە بۆ سادەترین چالاكیش. 

جەختی لەوەشكردووەتەوە، دڵنیایی دەدەمە براكانم وەڵامی  هێزی بەگری یان " فصائل المقاومە"  وەكو ئەمینداری گشتی قەیس خەزعەلی وتی  جەرگ بڕ و سوپرایز دەبێت رۆژەكەی.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP