Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

راگەیاندنی ئەمنی عێراق روونکردنەوە لەسەر کەوتنەوەی دوو موشەک لە ناوچەی سەوز دەدات

عێراق

بینراو 209

پێش 2 هەفتە

Alternate Text
+ -

راگەیاندنی ئەمنی عێراق رایگەیاند، ئەو دوو موشەکەی شەوی رابردوو لە ناوچەی سەوز کەوتونەتە خوارەوە لە جۆری "کاتیۆشا " بوون و زیانی گیانی نەبووە.

 
لە راگەیەنراوەکەدا هاتووە، "ئەو دوو موشەکەی لە ناوچەی سەوز کەوتونەتە خوارەوە لە جۆری کاتیۆشا بوون و هیچ زیانێکی گیانی لە ئەنجامی تێکشانی موشەکەکاندا دروست نەبووە".

ئەوە لە کاتێکدایە درەنگانێکی شەوی رابردو دوو "موشەکی کاتیۆشا" لە بەغدا تێکشکان کە یەکێکیان لە نزیک باڵیۆزخانەی ئەمریکا کەوتوەتە خوارەوە و ئەویتریان لە ناوچەیکی دور لە باڵیۆزخانەکە بەبێ زیان تێکشکاوە و باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا زه‌نگی ئاگاداركردنه‌وه‌ی لێدا.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP