Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

ناتۆ وەڵامی داواکارییەکەی ترەمپی دایەوە

جیهان

بینراو 326

پێش 2 هەفتە

Alternate Text
+ -

دوای ئەوەی دوێنێ شەو سەرۆکی ئەمریکا لە لە وتارێکدا  داوای لە ناتۆ کرد پێویستە لەمەودوا رۆڵی لە رۆژھەڵاتی ناوەڕاست چڕتر بکاتەوە  ناتۆش وەڵامی ترەمپ دەداتەوە.

سکرتێری گشتی ناتۆ یێنس ستۆڵتنبێرگ، لە پەیوەندییەكی تەلەفۆنیدا لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ رایگەیاند،" ھاوڕابوون لەسەر زیادکردنی رۆڵی ناتۆ بۆ سەقامگیری لە رۆژھەڵاتی ناوەڕاست و شەڕی تیرۆریزمی نێودەوڵەتی".

ئەوەش لەکاتێکدایە دوێنێ شەو دۆناڵد ترەمپ لەکۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، چەندین سزاى ئابورى دیکە بەسەر ئێران دەسەپەێنین و ئێران سپۆنسەری تیرۆرە، هاوکات ئاماژەی بەوەشکرد دەبێ وڵاتە گەورەکان دان بەوەدا بنێن کە ئێران هەڕەشەیەکی جدییە، دەبێت هەموومان پێکەوە کاربکەین کە رێککەوتنێک لەگەڵ ئێران واژۆ بکەین کە یارمەتیدەر بێت ۆ ئەوەی خەڵکی ئێران ببووژێنەوە و ئێران پێشکەوتوو و سەقامگیر بێت و دەبێ تاران واز لە شەڕی بە وەکالەت بێنێت.

 

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP