Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

ئێران هۆكاری كەوتنە خوارەوەی فڕۆكە ئۆكرانییەكەی ئاشکرا کرد

ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاست

بینراو 619

پێش 2 هەفتە

Alternate Text
+ -


دوێنێ فرۆكەیەكی بیونگ ٧٣٧ كە ١٨٠ سەرنشینی تێدا بووە، لە ئێران كەوتە خوارەوە، هێڵی ئاسمانی ئێران زانیاری لەسەر هۆكاری كەوتنە خوارەوەی فرۆكە ئۆكرانیەكە ئاشکرا کردوو رایگەیاند، "هۆكارەكە تەكنیكی بووە".

هێڵی ئاسمانی ئێران کەمێک پێش ئێستا هۆکاری کەوتنە خوارەوەکەی ئاشکرا کردوو رایگەیاند،"ئەو فرۆكە ئۆكرانییەی دوێنێ كەوتە خوارەوە كێشەیەكی تەكنیكی هەبووە و بەڵگە و شایەتحاڵ بەردەستن كە بەشێك لە فرۆكەكە لە ئاسمان ئاگریگرتووە".

ئەوەش خراوەتە روو، "فرۆكەوانەكە فرۆكەخانەی ئیمام خومەینی كە دەكەوێتە پایتەختی تاران لە كێشەكە ئاگادارنەكردووەتەوە".

بەرەبەیانی دوێنێ، فرۆكەیەكی بۆینگ ٧٣٧ بە ١٨٠ سەرنشینەوە، كە لە كاتژمێر ٥:١٥ی سەرلەبەیانی دوێنێ هه‌شت ی كانوونی دووه‌م لە فرۆكەخانەی ئیمام خومەینی ئێرانەوە بەرزبووەتەوە، تا بەرەو فرۆكەخانەی بوریسببیل-ی ئۆكرانیا بڕوات، بەڵام بەھۆی كێشەی ھونەرییەوە، پاش نزیكەی سەعاتێك لە فڕین كەوتووەتە خوارەوە.

هەرچەندە بالیۆزخانەری ئۆکرانیا لە تاران، هەرزوو بەیاننامەی خۆی لەبارەی روداوەکەوە بڵاوکردەوە و بە روداوی"کەوتنەخوارەوە بەهۆ هەڵەی تەکنیکی" ناوی برد، بەلام دواتر هەڵوێستی خۆی گۆڕی و رایگەیاند، ئێستا زووە بۆ بڕیاری کۆتایی و چاوەڕێی لێکۆڵینەوەکان دەکەن".

گومانی خستنەخوارەوەی فرۆکەکە لە کاتێکدا پەرەی سەندووە، چەند بەڵگەیەکی سەرەتای بوونی جێگای موشەک لەسەر فرۆکەکە دەردەخەن، ئێرانیش لەو باریەوە هیچ لێدوانێک نادات، دەزگای OPS تایبەت بە چاودێریکردن و لیکۆڵینەوە لە مەترسیەکانی فرینی فرۆکە دەڵێت" پیشنیاز دەکەن ئەگەری خستنەخوارەوەی ئەو فرۆکەیە بخرێتە بەر باس و لێکۆڵینەوەکان بۆ ئەو مەبەستە دەستپێبکات".

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP