Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

ته‌ندروستی گه‌رمیان هۆشداری له‌ بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌نفلۆنزایه‌كی سه‌خت ده‌دات

تەندروستی

بینراو 578

پێش 2 هەفتە

Alternate Text
+ -

لەراگەیەندراوێکدا بەڕێوه‌بەرایەتی گشتی تەندروستی گەرمیا ھاوڵاتیان ئاگادار دەكاتەوە كە خۆیان بپارێزن بۆ ئەوەی تووشی ئەنفلۆنزا نەبن.

بەڕێوه‌بەرایەتی گشتی تەندروستی گەرمیا لە راگەیەندراوێكدا هۆشداری دەداتە هاوڵاتیان و رایدەگەیەنێت،" بەپێی پێشبینیەکانی کەشناسی، شەپۆلێکی سەرماو باران روو لە ناوچەکە دەکات و پلەکانی گەرما بۆ خوار ١٠ پلەی سەدی دادەبەزن".

ته‌ندروستی گه‌رمیان ئاماژه‌ی بەوەشکردووە،" لەم جۆرە کەش و ھەوایەشدا ئەگەری بڵاوبوونەوەی ئەنفلۆنزا زیاترە لە ناویشیاندا جۆرە توندەکەشی، ئەگەرچی خۆشبەختانە لە گەرمیان تائێستا ئەمجۆرە دەرنەکەوتوە، لەگەڵ ئەوەی تەندروستی گەرمیان سەرجەم ئامادەکارییەکانی کردووە بۆ رووبەڕووبوونەوەی حاڵەتەکە، بەڵام باشترین ئامادەکارییەک کە بکرێت لەلایەن خودی ھاوڵاتیانەوەیە، ئەویش بە گرتنەبەری رێگەی خۆپارێزییه‌".

لەکۆتایی راگەیەندراوەکەدا ئەوەشیان خستووتەڕوو،" بۆیە داواکارین لە هەموو لایەک کە رێوشوێنەکانی خۆپارێزیی توندتر بکەن، بەشێوەیەک کەسانی بەتەمەن ببرێن بۆ کوتان لە دژی ئەنفلۆنزا لە نزیکترین مەڵبەندی تەندروستی کە ڤاکسین بەردەستە، ھەروەھا منداڵانی توشبووی ئەنفلۆنزای ئاسایی چارەسەر وەرگرن و نەنێردرێن بۆ قوتابخانە، ھەروەھا کەسانی تووشبووی ئەنفلۆنزای ئاسایی سەردانی شوێنە قەرەباڵەغەکان وەک بازاڕ، زانکۆ و قوتابخانە، مزگەوت، پرسەکان و نەکەن و لەماڵەوە پشوو بدەن".

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP