Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

له‌باره‌ى مووچه‌ی فەرمانبەرانی هەرێمەوە روونکردنەوە دەدرێت

ئابوری

بینراو 724

پێش 2 هەفتە

Alternate Text
+ -


جێگری سه‌رۆكى په‌رله‌مانى عێراق رایگه‌یاند، ناردنی مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان له‌لایه‌ن به‌غداوه‌ به‌رده‌وامده‌بێت.

به‌شیر حه‌داد جێگری سه‌رۆكى په‌رله‌مانى عێراق له‌ پەڕەی تایبه‌تی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك بڵاویكرده‌وه‌، "دڵنیایی ده‌ده‌ینه خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران له‌لایه‌ن به‌غداوه‌ به‌رده‌وام ده‌بێت".

بەهۆی ئاڵۆزییەکانی ئەم دواییەی عێراق کە درووستبوو لە دوای کوژرانی قاسم سلێمانی فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودس و ئه‌بوو مه‌هدی موهه‌ندیس جێگری سه‌رۆكی ده‌سته‌ی گشتی حه‌شدی شه‌عبی، فەرمانبەرانی هەرێم ترسیان له‌ تێكچوونی دۆخی ئابوری عێراق هه‌بوو، لەوەی حکومەتی عێراقی، جارێکی دیکە مووچه‌ی فەرمانبەرانی هەرێم رابگرێت".

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP