Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

په‌رله‌مانی كوردستان بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ كۆده‌بێته‌وه‌

کوردستان

بینراو 21

پێش 2 هەفتە

Alternate Text
+ -

سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، بانگهێشتی گشت ئه‌ندامانی په‌رله‌مان ده‌كات بۆ ئاماده‌بوون له‌دانیشتنی ژماره‌ (١٣)ی ئاسایی، ساڵی یه‌كه‌م له‌ خولی هه‌ڵبژاردنی پێنجه‌می په‌رله‌مان، له‌كاتژمێر ١١ی پێشنیوه‌ڕۆی رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ رێكه‌وتی ٢٠٢٠/١/١٢، ئه‌مه‌ش ده‌قی بانگهێشته‌كه‌یه‌:

بانگهێشت بۆ گشت ئه‌ندامه‌ به‌ڕێزه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان:

پشت به‌ستن به‌ حوكمی برگه‌ی (سێییه‌م) له‌ مادده‌ی (١٨)ی په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستانی ـ عیراق، بڕیارماندا بانگهێشتی گشت ئه‌ندامه‌ بـه‌ڕێزه‌كانی پـه‌رله‌مان بكه‌ین بۆ دانیشتنی ژماره‌ (١٣)ی ئاسایی ساڵی یه‌كه‌م له‌خولی هه‌ڵبژاردنی پێنـجه‌می پـه‌رله‌مانی كوردستان ـ عێراق، له‌كاتژمێر (١١)ی پێشنیوه‌ڕۆی رۆژی یه‌كشه‌مه‌ رێكه‌وتی ٢٠٢٠/١/١٢، تكایه‌ له‌كاتی دیاریكراودا ئاماده‌ بن.

له‌گه‌ڵ رێزدا..

د.رێواز فایق حسێن

سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP