Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

سعودییە: کار بۆ دورخستنەوەی جەنگ لەعێراق دەکەین

ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاست

بینراو 94

پێش 2 هەفتە

Alternate Text
+ -

شانشینی سعودییە لەبارەی بەئامانجگرتنی بنکە سەربازیەکانی ئەمریکا لەسعودییە رایگەیاند، سعودییە بە وردی و گرنگییەوە چاودێری رەوشی عێراق دەکات و کار بۆ دورخستنەوەی جەنگ دەکەین لەعێراق.

عادل جوبویر، وەزیری دەوڵەت بۆ کاروباری دەرەوەی سعودییە لەهەژماری تایبەتی خۆی لەتۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر رایگەیاند،  گەلی عێراق شایستەی دابینکردنی رەوشێکی ئاشتیانە و سەقامگیرکردن ئاسایشی وڵاتەکەیەتی، سعودیە بە گۆنگیەوە چاودێری رەشی ئەم دوایانەی عێراقی دراوسێی دەکات و کار بۆ دورخستنەوەی جەنگ دەکات لەو وڵاتەدا".

 

ئەمە لەکاتێکدایە ئایەتوڵا خامنەیی، رێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران رایگەیاندبوو، "لەماوەی رابردوودا سعودییە دەیویست کۆنتڕۆڵی عێراق بکات و سود لەبەکارهێنانی نەوتەکەی وەبگرێت، بەڵام قاسم سولەیمانی، فەرماندەی فەیلەقی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران ئەو هەوڵانەی پوژەڵکردەوە".

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP