Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

مه‌رجه‌عێكی شیعه‌كان: داگیرکارییەکانی ئەمریکا هیچ پاساوێکی یاسایی نەبووە

کوردستان

بینراو 65

پێش 2 هەفتە

Alternate Text
+ -

مەرجەعێکی شیعەکان لە پەیامێکدا بۆ سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا رایدەگەیەنێت، " پێویستە بەرپرسیاریەتی رژانی خوێنی عێراقییەکان و وێرانکردنی وڵاتەکە لە ئەستۆبگرێت".


قاسم تائی یەکێک لە مەرجەعەکانی شیعە لە عێراق لە پەیامێکدا کە ئاڕاستەی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا  کردوە روونیکردوەتەوە، "داگیرکارییەکانی ئەمریکا هیچ پاساوێکی یاسایی نەبووە، ئەوانەی دوایش کە هاتونەتە سەر حکوم لە عێراق نوێنەرایەتی گەلی عێراقیان نەکردوە و بەڵکو نوێنەرایەتی خۆیان کردوە".

وتیشی، دوای هاتنی ئەمریکا نزیکەی ملیۆنێک کەس کوژراون و تەواوی دەزگاکانی وڵاتیش وێران بون، "ئێوە داواتان کردوە تێچوی بنکەکانتان لە عێراق بدەین ئینجا دەچنە دەرەوە کە بەهاکەی ملیارێک دۆلارە، پێویستە عێراق ئەو هێزانە بکاتە دەرەوە بەبێ ئەوەی هیچ تێچویەک بداتەوە".

قاسم تائی ئەوەشی خستوەتەڕوو، " مامەڵەکردن بە دارایی و سامانە نیشتیمانییەکان دەبێت بە رەزامەندی ئەو ئەمریکا بێت کە ئەوە دەستدرێژییە و دەبێت وڵام بدرێتەوە".

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP