Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

وەزیری دەرەوەی توركیا گەیشتە بەغدا

عێراق

بینراو 96

پێش 2 هەفتە

Alternate Text
+ -

مه‌ولود چاوشئۆغڵو، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا به‌ سه‌ردانێكی فه‌رمی گه‌یشته‌ به‌غدا.

مەولود چاوشئۆغڵو  گەیشتە بەغدا و له‌لایه‌ن جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق، عه‌بدولكه‌ریم هاشمی و باڵیۆزی توركیا له‌ به‌غدا، فاتیح یڵدز-ه‌وه‌ پێشوازییان لێكرا.

لە ئێستادا وەزیری دەرەوەی ده‌ره‌وه‌ی توركیا، بەرەو باڵه‌خانه‌ی سەرۆكایەتی حكومەت بەڕێكەوتوە و بڕیارە له‌گه‌ڵ عادل عه‌بدولمه‌هدی، سه‌رۆكوه‌زیرانی كاربه‌ڕێكه‌ری عێراق كۆببێتەوە.

دواتریش چاوەڕوان دەكرێت، كۆبونەوەیەك لە نێوان  سەرۆككۆماری عێراق و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا، ئەنجامبدرێت و لە كۆبونەوەكاندا گرژیەكانی ناوچەكە و جیهان و دۆخی ئێستای عێراق و پەیوەندییەكانی نێوان توركیا و عێراق وەك دو وڵاتی دراوسێ باس و گفتوگۆی لەسەر دەكرێت.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP