Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

فراكسیۆنی یەكگرتوو چۆنییەتی دامەزراندنی ٢٠٠ هەزار گەنج لەهەرێم دەخاتەڕوو

کوردستان

بینراو 328

پێش 2 هەفتە

Alternate Text
+ -


سەرۆكی فراكسیۆنی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان لەپەرلەمانی كوردستان سەختترین جۆرەكانی گۆڕین و چاكسازی دەخاتەڕوو رایدەگەیەنێت، دەتوانن زیاتر لە ١٠٠ ملیار دینار مانگانەی بەهەدەردراو بگێڕنەوە و ٢٠٠ هەزار گەنجی بێكاری پێ دابمەزرێنن و كەمترین مووچەی خانەنشینی لە ٤٠٠ هەزار دینار كەمتر نەهێڵن.

شێركۆ جەودەت، سەرۆكی فراكسیۆنی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان لەپەرلەمانی كوردستان لەپەڕەی تایبەتی خۆی لە فەیسبووک رایگەیاندووە، "سەختترین جۆرەكانی گۆڕین و چاكسازی ئەوەیە كە بە داتاو لۆجیك فشاری بۆ بكەیت، چونكە پشوو درێژی و پرۆفێشناڵی و بوێری دەوێت".

ئاماژەی بەوەشکردووە، "هەندێك زانیاری حكومی هەیە كە لەڕێگەیەوە بۆمان سەرلماند كە دەتوانن زیاتر لە ١٠٠ ملیار دینار مانگانەی بەهەدەردراو بگێرنەوە و ٢٠٠ هەزار گەنجی بێكاری پێ دابمەزرێنن و كەمترین مووچەی خانەنشینی لە ٤٠٠ هەزار دینار كەمتر نەهێڵن".

سەرۆكی فراكسیۆنی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان زانیارییەكانی بەم شێوەیەی خوارەوە داناوە...

یەكەم:
- مووچەی پەرلەمانتار هەشت ملیۆن كەم بكرێت بۆ چوار ملیۆن ساڵانە (٤٤٤) ملیۆن بۆ حكومەت دەگەڕێتەوە.
- مووچەی سەرۆكی پەرلەمان (١٦) ملیۆنە كەم بكرێت بۆ (شەش) ملیۆن ساڵانە (١٢٠) ملیۆن بۆ حكومەت دەگەڕێتەوە.
- هەڵوەشاندنەوەی خانەنشینی پەرلەمانتار كە چوار ساڵ دەكاتە (٥٥٥) ملیۆن بۆ ھەر ساڵێك (١٣٩) ملیۆن بۆ حكومەت دەگەرێتەوە.
‎كۆی گشتی(٤٤٤+١٢٠+١٣٩)= ٧٠٣ ملیۆن دینار حكومەت دەتوانێت تەنھا بەم پارەیە ساڵانە (١١٠٠) كەس دابمەزرێنێت بەموچەی (٧٠٠) ھەزار.

دووەم:
١-خانەنشینی سەربازی نزیكەی ١٠٠ ملیار دینارە مانگانە كە بەپێی بایۆمەتری بێت ئەوا ٤٠٪‏ ئەو ژمارەیە بەنایاسایی كراون و دوای ئەم چاكسازیە پێشبینی گێڕانەوەی زیاتر لە چل ملیار دینار مانگانە دەكرێت.

سێیەم:
لە وەزارەتی ناوخۆ ١٢٩ لیوا ھەیە كە بەپێی بایۆمەتری پێشبینی دەكرێت ٢٥٪‏ یان بە نایاسایی كرابن كەئەگەر راستبكرێنەوە پێشبینی گێڕانەوەی زیاتر لە ٢٠٠ ملیۆن دینارمانگانە دەكرێت.

چوارەم:
مانگانە بڕی ٩٩٥،٤٧٠،٠٠٠ دینار دەدرێتە بەخشین لە لایەن وەزارەتی شەھیدانەوە كە پێشبینی دەكرێت چوارسەد ملیۆن دیناری بەم چاكسازیە بگەرێتەوە دارایی گشتی.

پێنجەم:
زیاتر لە شانزە ھەزار خاوەن پێگەی نایاسایی ھەن لە حكومەتی ھەرێم دا بە ھۆكاری حزبی كە ھەریەكەیان بەلای كەمەوە مانگانە زیاتر لە دووملیۆن دیناروەرئەگرێت بەھۆی ئەوپێگە نایاساییەیەوە وئەگەرچاكبكرێتەوە زیاتر لە دەملیاردینارمانگانە دەگەرێتەوە.

شەشەم:
 بە پێی بایۆمەتری زیاتر لە پەنجا ھەزار فرە مووچە ھەیە نەك بەخشین كە ئەگەر یەك مووچەیان بۆ بمێنێتەوە ئەوا پێشبینی گەرانەوەی زیاتر لە بیست وپێنج ملیاردینار مانگانە دەكرێت.

حەوتەم:
 ئەمانە جگە لە داھاتی چاكسازیەكانی كەرتی نەوت و گازو سیستمی گومرگی و چاكسازیەكانی تر.

داھاتی تریش ھەن بەڵام ئەوەندەم نووسی كە دەكاتە گێرانەوەی زیاتر لە ٧٠ ملیار دینار مانگانە كە دەكرێت كەمترین خانەنشینی ١٣٠ ھەزار خانەنشینی پێبكەین بە ٤٠٠ ھەزار دینار مانگانەكە تەنھا چل بۆ پەنجا ملیار دیناری پێویستە مانگانە.... بە ھیوای چاكسازی لە مووچەی كەمترین خانەنشینی بۆ ٤٠٠ دینار مانگانە.



Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP