Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

عێراق بەنیازی کڕینی موشەکێکی بەهێزی رووسییە

عێراق

بینراو 138

پێش 3 هەفتە

Alternate Text
+ -

سەرۆکی لیژنەی ئاسایش و بەرگری لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، دەستیکردووە بە چالاککردنەوەی گرێبەستی کڕینی سیستمی مووشەکی ئیس ٣٠٠ی رووسی، کە مەوداکەی دەگاتە ٢٠٠ کیلۆمەتر.

محەمەد رەزا، سەرۆکی لیژنەی ئاسایش و بەرگری لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ئاشکرایکرد،" سوپای عێراق دەستیکردووە بە چالاککردنەوەی گرێبەستی کڕینی سیستمی مووشەکی ئیس ٣٠٠ی رووسی، کە مەوداکەی دەگاتە ٢٠٠ کیلۆمەتر".

سەرۆکی لیژنەی ئاسایش و بەرگری ئەوەشیان خستووەتەڕوو،" عێراق جۆرە سیستمێکی بەرگری مووشەکی هەیە، کە مەوداکەی دەگاتە ٢٠  کیلۆمەتر و لە ناوچە گرنگ و هەستیاریەکانی وڵات بڵاوەیان پێکراوە".

ئەمەش لەکاتێکدایە، لە ماوەی چەند رۆژێکدا، بە کوشتنی قاسم سولەیمانی و بۆردومانکردنی بنکە سەربازییەکانی ئەمەریکا، بەشێوەیەکی ئاشکرا پێشێلی سەروەری خاکی عێراق کرا.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP