Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

مەسرور بارزانی و دەیڤد شنکەر دوا پەرەسەندنەکانی عێراق و ناوچەکەیان تاوتوێ کرد

کوردستان

بینراو 56

پێش 2 هەفتە

Alternate Text
+ -

سەرۆکی حکومەت لەگەڵ یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا چاویان بەیەک کەوت، لەو دیدارەدا کە ستیڤن فەیگن کونسوڵی گشتی ئەمەریکا لە هەولێر ئامادەیبوو، دوا پەرەسەندنەکانی عێراق وناوچەکە تاوتوێ کرا.

ئەمڕۆ پێنجشەممە  ٩ی کانونی دووەمی ٢٠١٩مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە دەیڤد شنکەر یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا بۆ کاروباری رۆژهەڵاتی نزيك کرد و چەند پرسێکی ئێستای ناوچەکەیان تاوتوێ کرد.

هەر لەو دیدارەدا سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان نیگەرانیی خۆی لە گرژبوونی بارودۆخی ناوچەکە لە ئەنجامی رووداوەکانی ئەمدواییە دەربڕی و جەختیشی لە سەر هێورکردنەوەی بارودۆخەکە کردەوە.

لە کۆتایشدا هەردوولا هاوڕابوون لە سەر ئارامکردنەوەی بارودۆخی عێراق و هاتنەئارای حکومەتێکی کارا و بەرپرسیار لە بەغدا کە پەیوەندییەکی باشی لە گەڵ هەرێم هەبێت و رێز لە مافە دەستوورییەکانی هەرێمی کوردستان بگرێت .

 

هاوکات هەر ئەمڕۆ مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان پێشوازی لە دەیڤید شینكەر یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا بۆ كاروباری رۆژهەڵاتی نزیك و شاندێكی یاوەری و چەند راوێژكارێكی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریكا.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP