Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

وەزارەتی کشتوکاڵ هاوردەکردنی ئەم دوو خۆراکە قەدەغە دەکات

کوردستان

بینراو 181

پێش 3 هەفتە

Alternate Text
+ -

وەزارەتی کشتوکاڵ لە راگەیەندراوێکدا ئاماژە بەوەدەکات، لەپێناو پاراستنى بەرهەمى ناوخۆیى، هاوردەکردنی دووگ و هێلکەیان قەدەغەکردووە.

لە راگەیەندراوێکدا وەزارەتى کشتوکاڵ و سەرچاوەکانى ئاو ئاشکرایکرد،"  بەپێى یاسای کەرەنتینەى ڤێتێرنەری هاوردەکردنى دووگ بە هەموو شێوەیەک قەدەغەیە، پاڵپشت بەنوسراوى ئەنجوومەنى وەزیران هاوردەکردنى هێلکەش قەدەغەیە، بەڵام پاڵپشت بە کۆنووسەکانى لیژنەى ئابورى پارێزگا، مۆڵەت بە هاوردەکردنی پارچەکانی مریشک (مقتعات الدجاج) دراوە".

هاوکات دوێنێ وەزارەتى دارایی حکومەتى هەرێمى کوردستان له‌باره‌ى هاورده‌كردنى مریشكى به‌ستوو راگەیەندراوێکى بڵاوکردەوە و رایگەیاند، هاوردەكردنی مریشكی بەستوو بۆ ناو هەرێم قەدەغەنەكراوە و هەر بابەتێكی خواردەمەنی كە هاوردەى هەرێم دەکرێت پشكنینی تەواوی، فیزیایی، كیمیایی، بایۆلۆجی، بۆ دەكرێت و دوای دەرچوونی لە پشكنینەكان ئەوكات ڕێگە بەهاوردەکردنى دەدرێت.

ئەوەش لەکاتێکدایە پێشوتر  عه‌لى حه‌مه ساڵح، ئەندامى پەرلەمانى کوردستان رایگه‌یاندبوو، كه‌ مریشکی بەستووی قەدەغەکراو بە شێوەى قاچاغ و دوور لە رێکارە یاساییەکان لە وڵاتانى دراوسێوە هاوردەى هەرێمى کوردستان دەکرێت.

ئەو پەرلەمانتارە پێشوتر لە نوسراوێکی فەرمیدا لە هەژماری  خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک رایگەیاندبوو، دامەزراوە ئەمنیەکان خۆیان بەزبری ھێز، بەبێ گومرگ شەوانە چەندین بارھەڵگری جگەرەی قاچاخ داخڵدەکەن، ھەڕەشە لەھەر کەسێک دەکەن رێگری بکەن، یان ئاستەنگیان بۆ دروستبکەن.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP