Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

چین یەکەم شەمەندەفەری زیرەکی لە جیهاندا خستە کار

تەکنەلۆژیا

بینراو 126

پێش 2 هەفتە

Alternate Text
+ -

چین یەکەم شەمەندەفەری زیرەکی لە جیهاندا خستە کار شەمەندەفەرەکە بەبێ شۆفێر گەشتەکانی دەکات، خێراییەکەی ٣٥٠ کلیۆمەترە لە کاتژمێرێژدا، بەدرێژایی گەشتەکەی لە١٠ وێستگە دەوەستێت.

ماڵپەڕی سی ئێن ئێنی ئەمریکی لە هەواڵێکیدا ئاشکرایکردووە،" چین یەکەم شەمەندەفەری زیرەکی لە جیهاندا خستە کار شەمەندەفەرەکە بەبێ شۆفێر گەشتەکانی دەکات، خێراییەکەی ٣٥٠ کلیۆمەترە لە کاتژمێرێژدا، بەدرێژایی گەشتەکەی لە١٠ وێستگە دەوەستێت یەکەم گەشتی شەمەندەفەرەکە لە چین لە مانگی کانوونی یەکەمی رابردوودا بووە.

ئەو شەمەندەفەرە پەکین بە شاری چانگیجیاکۆ بەیەکەوە دەەبەستێتەوە کە دەکەوێتە باکوری رۆژئاوای شارەکەوە، ئەو شارەی وابڕیاری ئۆڵۆپمیادی ٢٠٢٢ی تێدا بکرێت، شەمەندەفەرەکە بە "موشەک" وەسفی دەکەن، گەشتیی نێوان دوو شار کە سێ کاتژمێری دەوێت بە ٤٧ خولەک دەیبڕێت، پەکین و شاری یانچینگ بەیەکەوە دەبەستێتەوە، دروستکردنی هێڵی ئاسنینەکەی چوار ساڵی خایاندووە.

بەگوێرەی ماڵپەرەکە یەکەم گەشتی لە ٣٠ی کانوونی یەکەمی ساڵی رابردوودا بووە، لە پەکینەوە بۆ تایزیشینگ بووە لەسەر هێڵی پایتەختی چین و چانگجیاکۆ، چین ٣٠ شەمەندەفەری هاوشێوەی بۆ ئەو هێڵە ئاسنینە زیاد کردووە، کە شەشیان بە تەواوی کاردەکەن.

نرخی بلیتی شەمەندەفەرەکە لە نێوان ١١ بۆ ٣٣ دۆلار دەبێت، پێویستە گەشتیار دوو رۆژ پێش کاتی گەشتەکەی بلیتەکە ببڕێت، ئەو شەمەندەفەرەی چین دروستیکردووە فارگۆنەکانی خزمەتگوزاری نەوەی پێنجەمە "G5"، هەستەوەری تێدایە کە هەموو زانیارییەکان و گرفتە ئەلەکترۆنییەکان ئاشکرا دەکات.

 

 

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP