Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش چالاکییەکانی لە عێراق هەڵپەسارد

ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاست

بینراو 85

پێش 3 هەفتە

Alternate Text
+ -

هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش چالاكییەكانی لە عێراق هەڵپەسارد و رایگەیاند، هەڵوێستەكەیان پەیوەندی بە پاراستنی بنكە سەربازییەكانیانەوە هەیە.

هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لەدژی داعش رایگەیاند، لەئێستادا هەموو کار و چالاکیەکانی هێزەکانیان لەعێراقدا هەڵپەساندوە، تەنها خۆیان بۆ پاراستنی بنکە سەربازیەکانی عێراق کە سەربازەکانی هاوپەیمانیەتیەکەیانی تێدایە تەرخانکردوە.

هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لەدژی داعش لەزنجیرە تویتێکدا لەهەژماری تایبەتی خۆی لەتۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر بڵاویکردەوە، "لەئێستادا هەموو کار و چالاکیەکانی هێزەکانیان لەعێراقدا هەڵپەساندوە".

باسی لەوەشکردووە، لەئێستادا کارو چالاکیەکانی هاوپەیمانییەتیەکەیان لە پێنج بواردایە و مەشقپێکردنی هێزە عێراقییەکان ، لێکۆڵینەوە و بەرەنگاربونەوەی تیرۆر و سەقامگیرکردنی ئاسایش و پەکخستنی کاری تێکدەرانە هەڵپەسێردراوە.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە، "هاوپەیمانێتیەکەیان چاوەڕوان دەکات رونکردنەوەی زیاتری لەبارەی ئەو یاسایەوە پێبدرێت، کە بوونی هێزە بیانیەکان لە عێراقدا رەتدەکاتەوە".

لەکۆتای راگەیەنراوەکەشدا هاتوە، لەبەرژەوەندی هێزەکانی هاوپەیماناندایە(عێراقیش لەنێوانیاندا) کە بەردەوامبن لەکارو چالاکیەکانیان بۆ بەرەنگاربونەوەی داعش.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP