Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

ئێران: ئەمریکا بە فرۆکە کوژرا و برینداری هێرشە موشەکییەکەی گواستووەتەوە

ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاست

بینراو 707

پێش 2 هەفتە

Alternate Text
+ -

فەرماندەی هێزی هەوایی سوپای پاسداران راگەیاند،"نۆ فرۆكەی ئەمریكی كوژراو و بریندارەكانیان گواستوەتەوە بۆ ئیسرائیل و ئوردن و نەخۆشخانەی بەغدا".

حاجی زادە، فەرماندەی هێزی هەوایی سوپای پاسداران لە کۆنفڕانسێکی رۆژنامەوانیدا باسی لە وردەکارییەکانی هێرشی موشەکی ئێران بۆ سەر ئەمریکا کرد.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، هاوکات لە گەڵ هێرشی موشەکی سوپا بۆ سەر بنکەی  "تیرۆریستانی" ئەمریکایی لە عین ئەسەد، هێرشێكی ئه‌لیكترۆنیمان بۆ سه‌ر سیستمی كه‌شتییه‌ سه‌ربازییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و سیستمی فڕۆكه‌ سیخوڕیەكانی ئه‌مه‌ریكا ئەنجامداوە و توانیمان لەكاریان بخەین.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، موشەکبارانی یەکێک لە گرینگترین بنکەکانی ئەمریکا لە ئۆپراسیۆنێکدا بەناوی فەرماندە سولەیمانی دەستپێکی ئۆپراسیۆنێکی گەورەیە کە لە هەموو ناوچەکە درێژەی دەبێت. ئێمە بە دوای کوشتنەوە نەبوین ئێمە دەمانەویست زیان لە سیستەمی سەربازیی ئەمریكا بدەین.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP