Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

سوپای پاسداران: كوشتنی تره‌مپیش تۆڵه‌ی كوشتنی قاسم سلێمانی ناكاته‌وه‌

ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاست

بینراو 977

پێش 2 هەفتە

Alternate Text
+ -

سوپای پاسدارانی ئێران راگەیەندراوێكی نوێی لەسەر هێرشەكانی دوێنێ بۆ سەر بنكە و بارەگاكانی ئەمریكا لە عیراق بڵاو كردەوە، تێدا دەڵێت، ئامانجمان كوشتنی سەربازانی ئەمریكا نەبووە.

فارس نیوز بڵاویكرده‌وه‌، حاجی زاده‌، فه‌رمانده‌ی هێزی ئاسمانی ئێران وتیشی، ئه‌و هێرشه‌ مووشه‌كییه‌ سه‌ره‌تایه‌كه‌ بۆ ئۆپراسیۆنی گه‌وره‌تر و جوڵه‌ی داهاتووی سوپای پاسداران.

وتیشی، هیچ شتێك قه‌ره‌بووی تیرۆركردنی فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودس، قاسم سوله‌یمانی ناكاته‌وه‌، ته‌نانه‌ت كوشتنی دۆناڵد تره‌مپیش.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، هاوكات له‌گه‌ڵ هێرشه‌ مووشه‌كییه‌كه‌یان بۆ سه‌ر سه‌ربازگه‌كانی ئه‌مه‌ریكا، هێرشێكی ئه‌لیكترۆنییان كردووه‌ته‌ سه‌ر سیستمی كه‌شتییه‌ سه‌ربازییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و سیستمی فڕۆكه‌ چاودێرییه‌كانی ئه‌مه‌ریكایان په‌كخستووه‌. 

جه‌ختیكرده‌وه‌، ئه‌وه‌ی تره‌مپ ده‌یڵێت كه‌ باس له‌وه‌ده‌كات زیانیان به‌رنه‌كه‌وتووه‌، راست نییه‌ و (نۆ) فڕۆكه‌ی ئه‌مه‌ریكی برینداره‌كانیان ده‌گوازته‌وه‌ بۆ نه‌خۆشخانه‌كانی ئیسرائیل و ئه‌رده‌ن و به‌غدا.

دووپاتیشیكرده‌وه‌، تۆڵه‌ی خوێنی قاسم سوله‌یمانی لێدانی سه‌ربازگه‌كانی ئه‌مه‌ریكا نییه‌، به‌ڵكو نه‌مان و ده‌رچوونی سوپای ئه‌مه‌ریكایه‌ له‌ ناوچه‌كه‌.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP