Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

تەندروستی سلێمانی سێ شوێنی گرنگ دادەخات

کوردستان

بینراو 35

پێش 2 هەفتە

Alternate Text
+ -

بەڕێوەبەرایەتی خۆپاراستنی تەندروستی سلێمانی لەراگەیەندراوێکدا ئاشکرایکرد ، بەهۆی جی بەجێ نەکردنی مەرجەکانی تەندروستی لەماوەی دوو رۆژی رابردودا سێ شوێنی گرنگ لەسلێمانی داخراون.

لەراگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی خۆپاراستنی تەندروستی سلێمانی رایگەیاند،" لەماوەی دوو رۆژی رابردوو لیژنەکانی چاودێری تەندروستی سلێمانی مارکێتێک لەگەڕەکی سەرچنار و نانە واخانەیەک لەگەڕەکی بەکرەجۆ داخراون".

ئەوەشیان خستەڕوو،" سۆپەر مارکێتێک لەگەرەکی هەواری شار لەلایەن بنکەی تەندروستی حمە سعید سێتەلانی بریار لەسەر داخستنی دراوە و وەداخستەنەکان لەلان لیژنەی داخستن لەچاودێری تەندروستی سلێمانی بەهاوکاری بنکەی پۆلیسی نەخۆشخانە داخراون".

باسیان لەوەشکردووە،" ئەو شوێنانە بەهۆی جێبەجێنەکردنی مەرجی تەندروستییەوە داخراون".

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP