Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

"بە کوشتنی ترەمپیش تۆڵەی سولەیمانی ناکرێتەوە"

ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاست

بینراو 186

پێش 3 هەفتە

Alternate Text
+ -

فەرماندەی هێزی ئاسمانی سوپای پاسداران رایگەیاند، ئه‌و فڕۆكه‌یه‌ی كه‌ قاسم سوله‌یمانی پێكوژرا له‌بنكه‌یه‌كی سه‌ربازی ئه‌مریكا له‌كوه‌یته‌وه‌ ئاڕاسته‌ كرابوو.
 
عه‌مید ئه‌میر عه‌لی حاجی زاده‌، فه‌رمانده‌ی هێزی ئاسمانی سه‌ر به‌ سوپای پاسدارانی ئێران له‌كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا له‌تاران رایگه‌یاند، "ئه‌و فڕۆكه‌ بێفڕۆكه‌وانه‌ی بۆردومانی قاسم سوله‌یمانی له‌نزیك فڕۆكه‌خانه‌ی به‌غدا پێئه‌نجامدرا، له‌بنكه‌ی سه‌ربازی (عه‌لی سالم)ی ئه‌مریكا له‌وڵاتی كوه‌یت-ه‌وه‌ ئاڕاسته‌ كرابوو".
 
باسی لەوەشکردووە، "هیچ شتێك و هیچ تۆڵه‌كردنه‌وه‌یه‌ك قه‌ره‌بوی له‌ده‌ستدانی سوله‌یمانی ناگرێته‌وه‌، ته‌نانه‌ت كوشتنی دۆناڵد تره‌مپ-ی سه‌رۆكی ئەمریكاش".

ئەوە لە کاتێکدایە، به‌ره‌به‌یانی ٣ی ئه‌م مانگه‌، له‌ئه‌نجامی بۆردومانێكی فڕۆكه‌ی بێفرۆكه‌وانی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له‌نزیك فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به‌غدا، قاسم سوله‌یمانی، فه‌رمانده‌ی فەیلەقی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران و ئه‌بومه‌هدی موهه‌ندیس، جێگری سه‌رۆكی ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی و نۆ له‌هاوكاره‌كانیان كوژران.

هاوکات رۆژنامه‌ی شەرق ئەلئەوسەت له‌زاری سه‌رچاوه‌یه‌ك لە حکومەتی كوه‌یت-ه‌وه‌ بڵاویکردەوە، ئه‌و فڕۆكه‌ بێفڕۆكه‌وانه‌ی بۆردومانه‌كه‌ی نزیك له‌ فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به‌غدای پێئه‌نجامدرا، له‌بنكه‌ی سه‌ربازی ئه‌مریكا له‌وڵاتی كوه‌یته‌وه‌ ئاڕاسته‌ نه‌كراوه‌.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP