Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

ئەمریکا چەندزانیارییەکی نوێ لەسەر هێرشە موشەکییەکانی ئێران ئاشکرا دەکات

جیهان

بینراو 585

پێش 3 هەفتە

Alternate Text
+ -

به‌رپرسێكی باڵای سوپای ئه‌مه‌ریكا بە سی ئێن ئێنی رایگه‌یاندووه‌، واشنتن زانیاری پێشوه‌ختی له‌سه‌ر هێرشه‌ مووشه‌كییه‌كه‌ی كۆماری ئیسلامی ئێران هه‌بووه‌.

تۆڕی هه‌واڵی سـی ئێن ئێنی ئه‌مه‌ریكایی لە زاری بەرپرسێکی باڵای ئەمریکاوە بڵاویكرده‌وه‌، کە زانیاریان هەبووە لەسەر هێرشە موشەکییەکەی ئێران، ئەو زانیاریانەش وەیکرد هێزه‌ ئه‌مه‌ریكییه‌كان بگوازرێنه‌وه‌ شوێنێكی سه‌لامه‌ت و زیانیان به‌رنه‌كه‌وێت.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە، مانگه‌ ده‌ستكرده‌كانی سه‌ر به‌ هه‌واڵگری ئه‌مه‌ریكا، ئاماژه‌ی یه‌كه‌میان له‌ باره‌ی هه‌ڵدانی مووشه‌كه‌كان گواستووه‌ته‌وه‌ بۆ هه‌واڵگری و ده‌ستبه‌جێ زانیارییه‌كان شیكار كراوون و جۆری مووشه‌كه‌كه‌، هه‌ڵدانی، مه‌ودا و ئاراسته‌ی پێشبینیكراوی ده‌ستنیشان كراوون.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، ئه‌مه‌ریكا توانی ده‌ستنیشانی بكات، كه‌ سه‌ربازگه‌ی عه‌ین ئه‌سه‌د له‌ ئه‌نبار و بنكه‌كانی له‌ سنووری هه‌ولێر، ده‌كرێنه‌ ئامانج و به‌ په‌له‌ هۆشداری درایه‌ ئه‌و بنكانه‌ كه‌ په‌نا به‌رنه‌ به‌ر شوێنی سه‌لامه‌ت.

باسی لەوەشکردووە، مانگه‌ ده‌ستكرده‌كانی سه‌ر به‌ ده‌زگای هه‌واڵگری ئه‌مه‌ریكا، ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكه‌ به‌ وردی چاودێری جوڵه‌ی بنكه‌ مووشه‌كییه‌كانی ئێران ده‌كه‌ن و به‌ڵگه‌یان ده‌ستكه‌وتبوو، كه‌ ئێران سووته‌مه‌نی كردووه‌ته‌ مووشه‌كه‌كانه‌وه‌ و ئاماده‌ی كردوون بۆ هه‌ڵدان. ئه‌وه‌ش وایكرد، ئه‌مه‌ریكا زانیاری پێشوه‌خته‌ی هه‌بێت.

ئاشکراشیکردووە، جگه‌ له‌ مانگه‌ ده‌ستكرده‌كان، فڕۆكه‌ی بێ فڕۆكه‌وان له‌ ده‌ره‌وه‌ی ئاسمانی ئێران و زانیاری دیكه‌ی هه‌واڵگری و زانیاری ئه‌لیكترۆنی كه‌ له‌ ناو ئێران كۆده‌كرانه‌وه‌، هۆكار بوون بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا له‌ نیازه‌كانی ئێران دڵنیا بێت و پێش عێراق ئاگاداری هێرشه‌كه‌ بێت.

به‌ هۆی به‌رنه‌كه‌وتنی سه‌ربازانی ئه‌مه‌ریكا له‌ هێرشه‌ مووشه‌كییه‌كه‌ی ئێران، هه‌ندێك شیكه‌ره‌وه‌ له‌و بڕوایه‌دابوون، ئه‌مه‌ریكا و ئێران له‌ باره‌ی ئه‌و هێرشه‌وه‌ رێككه‌وتبن، به‌ڵام هه‌ریه‌ك له‌ سوپای پاسداران و سوپای ئه‌مه‌ریكا ئه‌و بۆچوونه‌یان ره‌تكرده‌وه‌.

به‌ گوێره‌ی زانیارییه‌ میدیاییه‌كان، شه‌وی هێرشه‌كه‌ی سوپای پاسداران، له‌ ناوخۆی سه‌ربازگه‌ و بنكه‌كانی سوپای ئه‌مه‌ریكا له‌ كاتژمێر (١١:٠٠)ـی شه‌و زه‌نگی ئاگاداركردنه‌وه‌ لێدراوه‌ و هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له‌ حاڵه‌تی ئاماده‌باشیدا بوونه‌.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP