Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

"کاکەییەکان رۆڵێكی بە‌رچاویان لە‌ خە‌بات و تێکۆشانی نە‌تە‌وە‌كە‌ماندا هەبووە"

کوردستان

بینراو 132

پێش 2 هەفتە

Alternate Text
+ -

جێگری سەۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە‌بۆنە‌ی جەژنی سێ شەوەی یارانی قەوڵتاس - ی کاکەییەکان گەرمترین پیرۆزباییان ئاڕاستە دەکات.

قوباد تاڵەبانی، جیگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی کاکەییەکان دەکات کە تێیدا هاتووە، گە‌رمترین پیرۆزباییتان ئاڕاستە‌ دە‌كە‌م و ھیوای جە‌ژنێكی پڕ خۆشیتان بۆ دە‌خوازم، خوشك برا كاكە‌ییە‌كانمان بە‌شێكی رە‌سە‌ن ودانە‌بڕاوی كۆمە‌ڵگاكە‌مانن، ھە‌میشە‌ رۆڵێكی بە‌رچاویشیان ھە‌بووە‌ لە‌ خە‌بات و تێكۆشانی نە‌تە‌وە‌كە‌مان وقوربانییە‌كی زۆریشیان لە‌پێناو مافە‌كانی گە‌لی كورد داوە‌ كە‌ ئە‌مە‌ش جێگە‌ی شانازی و پێزانینی ھە‌موو لایە‌كمانە و لەم ساڵانەی دواییشدا بە‌داخە‌وە‌ كەوتنە بەر ڕقی ڕەشی رێكخراوی تیرۆریستی داعش‌.

 دەقی پیرۆزبایی نامەکە:
بە‌ڕێزان خوشك وبرا كاكە‌ییە‌كانمان 
سڵاوتان لێ بێت..
بە‌بۆنە‌ی جەژنی سێ شەوەی یارانی قەوڵتاس - ی خوشک و برایانی کاکەیی، گە‌رمترین پیرۆزباییتان ئاڕاستە‌ دە‌كە‌م و ھیوای جە‌ژنێكی پڕ خۆشیتان بۆ دە‌خوازم.
خوشك برا كاكە‌ییە‌كانمان بە‌شێكی رە‌سە‌ن ودانە‌بڕاوی كۆمە‌ڵگاكە‌مانن، ھە‌میشە‌ رۆڵێكی بە‌رچاویشیان ھە‌بووە‌ لە‌ خە‌بات و تێكۆشانی نە‌تە‌وە‌كە‌مان وقوربانییە‌كی زۆریشیان لە‌پێناو مافە‌كانی گە‌لی كورد داوە‌ كە‌ ئە‌مە‌ش جێگە‌ی شانازی و پێزانینی ھە‌موو لایە‌كمانە و لەم ساڵانەی دواییشدا بە‌داخە‌وە‌ كەوتنە بەر ڕقی ڕەشی رێكخراوی تیرۆریستی داعش‌.
كاكە‌ییە‌كان لە‌ كوردستان، مافی خۆیانە وەك هەموو پێكهاتە ڕەنگاوڕەنگەكانی كۆمەڵگاكەمان داب ونەریتی خۆیان بەوپەڕی ئازادییەوە بەجێ بهێنن و ئێمە‌ش لە‌ حكومە‌تی ھە‌رێم ئە‌ركی سە‌رشانمانە‌‌ زە‌مینە‌یان بۆ لە‌بار بكە‌ین و مافەكانیان بپارێزین.  
دووبارە‌ پیرۆزباییتان لێ دە‌كە‌م و ھیوام وایە‌ لە‌م جە‌ژنە‌دا ئاوات و خۆزگە‌كانتان بێتە‌ دی.
قوباد تاڵەبانی
جێگری سە‌رۆكی ئە‌نجومە‌نی وە‌زیران

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP