Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

نانسی پێلۆسی: ترەمپ ژیانی ئەمریکییەکانی خستووەتە مەترسییەوە

جیهان

بینراو 103

پێش 3 هەفتە

Alternate Text
+ -

سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا رایگیاند، ترەمپ بە بڕیاری کوشتنی قاسم سولەیمانی ژیانی ئەمریکییەکانی خستووەتە مەترسییەوە.

نانسی پێلۆسی، سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا لە لێدوانێکدا بۆ رۆژنامەنوسان رایگەیاند، "دۆناڵد ترەمپ، به‌كوشتنی قاسم سوله‌یمانی، فه‌رمانده‌ی پێشوی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران، ژیانی ئه‌مریكیه‌كانی خستهووەتە مه‌ترسیه‌وه‌"، داواشده‌كات، گرژیه‌كانی له‌گه‌ڵ ئێران كۆتایی پێبهێنێت.

باسی لەوەشکردووە، به‌هیچ جۆرێك رێگه‌ به‌تره‌مپ ناده‌ن كه‌ شه‌ڕ له‌گه‌ڵ كۆماری ئیسلامی ئێران هه‌ڵبگیرسێنێت.

ئەوە لەکاتێکدایە، به‌ره‌به‌یانی ڕۆژی ٣ی کانوونی دووەمی٢٠٢٠، له‌ هێرشێكی موشه‌كی فڕۆكه‌كانی ئه‌مریكا بۆ سه‌ر دو ئۆتۆمبێل له‌ نزیك فرۆكه‌خانه‌ی به‌غداد، هه‌ریه‌ك له‌ قاسم سوله‌یمانی، فه‌رمانده‌ی گشتی فه‌یله‌قی قودسی سه‌ر به‌ سوپای پاسدارانی ئێران و ئه‌بومه‌هدی موهه‌ندیس، جێگری سه‌رۆكی ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی و نۆ كه‌سی دیكه‌ كوژران.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP