Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

سعودیه‌: ئیدانه‌ی هێرشه‌ موشەکییەكه‌ی ئێران دەکەین

ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاست

بینراو 74

پێش 3 هەفتە

Alternate Text
+ -

وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی سعودیه‌ رایگەیاند، ئیدانه‌ی هێرشه‌ موشەکییەكه‌ی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ سه‌ر بنكه‌ سه‌ربازیه‌كانی ئه‌مریكا له‌ عێراق دەکەین.

وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی سعودیه‌ لە راگەیەندراوێکی بلاوکردووە کە تێیدا هاتووە، "هێرشی سه‌ر هێزه‌كانی ئه‌مریكا و وڵاتانی هاوپه‌یمانی دژ به‌ داعش و پێشێلكردنی سه‌روه‌ری خاكی عێراق له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه‌، به‌توندی سه‌ركۆنه‌ و ئیدانه‌ ده‌كه‌ین".
 
باسی لەوەشکرد، "پێویسته‌ سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كان دان به‌خۆیاندا بگرن و پارێزگاری له‌ئاسایش و سه‌قامگیری عێراق بكه‌ن و دوربكه‌ونه‌وه‌ له‌ توندوتیژی".

بەرەبەیانی رۆژی چوارشەممە، سوپای پاسدارانی ئێران ژماره‌یه‌ك موشه‌كی ئاڕاسته‌ی بنكه‌ سه‌ربازیه‌كانی عه‌ین ئه‌سه‌د و هەریر لە هه‌ولێر كرد و هیچ زیانێكی گیانی لێنه‌كه‌وتەوە.


Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP