Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

ترەمپ: ره‌نگه‌ ئێران به‌هه‌ڵه‌ فڕۆكه‌ ئۆكرانییه‌كه‌ی خستبێته‌ خواره‌وه‌

جیهان

بینراو 146

پێش 2 هەفتە

Alternate Text
+ -

سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، ئێران ده‌یه‌وێت كه‌سێكی لاواز ببێته‌ سه‌رۆكی ئه‌مریكا، تا من سه‌رۆك بم هه‌رگیز رێگا ناده‌م ئێران ببێته‌ خاوه‌ن چه‌كی ئه‌تۆمی.

دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئه‌مریكا ئێوارەی ئەمڕۆ له‌كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، کۆماری ئیسلامی ئێران ده‌یه‌وێت كه‌سێكی لاواز ببێته‌ سه‌رۆكی ئه‌مریكا، لە ئێستاشدا ئەو وڵاتە له‌قه‌یرانێكی قوڵدایه‌، به‌مزوانه‌ سزای نوێی به‌سه‌ر دەسەپێنن.
 
هەروەها ترەمپ ئێرانی تۆمه‌تباركرد به‌ ئه‌گه‌ری خستنه‌خواره‌وه‌ی فڕۆكه‌ ئۆكرانییه‌كه‌ كه‌ به‌ره‌به‌یانی دوێنێ له‌تاران كه‌وته‌خواره‌وه‌ و به‌وهۆیه‌شه‌وه‌ ١٧٦ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداو وتی، "ره‌نگه‌ ئێران به‌هه‌ڵه‌ فڕۆكه‌ ئۆكرانییه‌كه‌ی خستبێته‌ خواره‌وه‌".

سەرۆکی ئەمریکا ئاماژه‌ی به‌هێرشكردنه‌ سه‌ر باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا كرد كه‌ له‌چه‌ند رۆژی رابردودا، لایه‌نگرانی حه‌شدی شه‌عبی به‌شێكی دیوار و ده‌رگای باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا-یان له‌به‌غدا سوتاند و باسی لەوەکرد، "كاتێك هێرشكرایه‌ سه‌ر باڵیۆزخانه‌كه‌مان له‌به‌غدا زوو ئه‌پاچیه‌كانمان نارده‌ سه‌ر ئاسمانی شاره‌كه‌ بۆ پاراستنی باڵیۆزخانه‌و ستافه‌كه‌مان". 

ئەوەشی خستەڕوو، "ئێستا كێشه‌ی گه‌وره‌ی داعش تێكشێندراون و ژماره‌یه‌كی زۆریش له‌ چه‌كدارانی ئه‌و گروپه‌ تیرۆرستیه‌ ده‌ستگیركراون".

سه‌باره‌ت به‌خۆكاندیدكردنه‌وه‌ی بۆ پۆستی سه‌رۆكی ویلایەتە یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا، تره‌مپ وتی، "به‌نیازم خۆم كاندید بكه‌مه‌وه‌، تاوه‌كو ئێستاش سه‌ركه‌وتنی گه‌وره‌م به‌ده‌ستهێناوه‌، له‌و روه‌شه‌وه‌ ده‌مه‌وێت جارێكی تریش ببمه‌وه‌ به‌ سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا".

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP