Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

قوباد تاڵەبانی: عێراق پێویستی بە حکومەتێکی کارا و بەرپرسیارە لە بەغدا

کوردستان

بینراو 83

پێش 3 هەفتە

Alternate Text
+ -

جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان لەگەڵ یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بارودۆخی عێراقی تاوتوێکرد و جەختی لە گرنگی هەنگاونان بەرەو هێوركردنەوەی دۆخی عێراق كردەوە.

بەپێی راگەیەندراوێکی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم، ئەمڕۆ پێنجشەممە قوباد تاڵەبانی لەگەڵ دەیڤد شنکەر، یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بۆ کاروباری رۆژهەڵاتی نزیك و ستیڤن فەیگن، کونسوڵی گشتی ئەمریکا لە ھە‌رێمی كوردستان كرد کۆبوەوە و دوا پەرەسەندنەکانی عێراق وناوچەکەیان تاوتوێ کرد.

باسی لەوەشکردووە، قوباد تاڵەبانی نیگەرانیی خۆی و خەڵكی هەرێمی كوردستانی لەبارەی گرژبونی بارودۆخی ناوچەکە لە ئەنجامی روداوەکانی ئەم دواییە بۆ شاندی میوان رونكردە‌وە‌ و جەختیشی لە گرنگی هێورکردنەوەی بارودۆخەکە کردەوە.
 
لە راگەیەندراوەکە ئەوەش خراوەتەڕوو، هەردوولا هاوڕابوون لە سەر ئارامکردنەوەی بارودۆخی عێراق و دەستنیشانكردنی حکومەتێکی کارا و بەرپرسیار لە بەغدا کە پەیوەندییەکی باشی لەگەڵ هەرێم هەبێت و رێز لە مافە دەستورییەکانی هەرێمی کوردستان بگرێت.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP