Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

پەرلەمانی بریتانیا رێککەوتنی چونەدەرەوەی وڵاتەکە لە یەکێتی ئەوروپا پەسەندکرد

جیهان

بینراو 231

پێش 3 هەفتە

Alternate Text
+ -

پەرلەمانی بریتانیا لە کۆبونەوەی ئەمڕۆیدا رێککەوتنی برێگزیت-ی بۆ چونەدەرەوەی وڵاتەکە لە یەکێتی ئەوروپا پەسەندکرد.

ئەمڕۆ پەرلەمانی بەریتانیا کۆبووەوە و لە کۆبونەوەکەدا بۆریس جۆنسن رێكه‌وتنی "بریكستن"ی خسته‌ڕوو كه‌ له‌گه‌ڵ یه‌كێتی ئه‌وروپا واژۆی له‌سه‌ركردبوو، دواتریش له‌رێگه‌ی ده‌نگدانه‌وه‌ رێكکه‌وتنه‌كه‌ په‌سه‌ندكرا.

هاوکات دوای په‌سه‌ندكردنی رێكه‌وتنه‌كه‌ش، ره‌وانه‌ی ئه‌نجومه‌نی پیرانی بریتانیا ده‌كرێت و له‌چه‌ند هه‌فته‌ی داهاتوشدا ده‌كرێت به‌یاسا، به‌وه‌ش بریتانیا كاتی پێویستی له‌به‌رده‌ستدا ده‌بێت بۆ ده‌رچون له‌ یه‌كێتی ئه‌وروپا له‌ ٣١ی ئه‌م مانگه‌.
 
لەرابردووشدا له‌وباره‌یه‌وه‌ جێمس سلاك، وته‌بێژی سه‌رۆك وه‌زیرانی بریتانیا رایگه‌یاندبوو، "ده‌نگدانی په‌رله‌مانی بریتانیا له‌سه‌ر رێككه‌وتننامه‌ی ده‌رچونی وڵاته‌كه‌ی له‌ یه‌كێتی ئه‌وروپا هه‌نگاوێكی ئه‌رێنی ده‌بێت".

له‌چه‌ند ساڵی رابردودا له‌دوای ئه‌وه‌ی بریتانیا له‌ راپرسییه‌كدا زۆرینە ده‌نگی به‌ (به‌ڵێ)دا بۆ جیابونه‌وه‌ی وڵاته‌كه‌یان له‌ یه‌كێتی ئه‌وروپا، و لە درێژه‌كێشانی ئه‌و پرسه‌وه‌ بازاڕه‌كانی ئابوری جیهان هه‌ڵكشان و داكشانێكی زۆری به‌خۆیه‌وه‌ بینیوه‌، به‌هۆی خراپ به‌ڕێوه‌چونی دانوستانه‌كانی بریتانیا له‌گه‌ڵ بڕۆكسڵدا، بونی چه‌ندین ده‌نگی دژیه‌ك له‌ په‌رله‌مانی بریتانیا سه‌باره‌ت به‌و پرسه‌.
  
له‌مانگی ئۆكتۆبه‌ری ساڵی رابردودا له‌پاش ئه‌وه‌ی په‌رله‌مان رێككه‌وتننامه‌كه‌ی بریتانیا له‌گه‌ڵ یه‌كێتی ئه‌وروپای ره‌تكردوه‌، جۆنسن داوای هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌ختی كرد و رایگه‌یاند، "هه‌رگیز ئه‌م په‌رله‌مانه‌ی ئێستا ناتوانێت بڕیاری ده‌رچونی بریتانیا له‌یه‌كێتی ئه‌وروپا بكات".

له‌پاش ئه‌وه‌ی له‌ ١٢ی كانونی یه‌كه‌می ساڵی رابردودا پارتی پارێزگارانی بریتانیا زۆرینه‌ی كورسییه‌كانی په‌رله‌مانی به‌ده‌ستهێنا، جۆنسن ده‌رچونی وڵاته‌كه‌ی له‌ یه‌كێتی ئه‌وروپا كردوه‌ به‌ پێشه‌نگی كاره‌كانی له‌كابینه‌ی نوێی حكومه‌ته‌كه‌یدا، به‌ڵێنیشیداوه‌ له‌پاش ئه‌وه‌ی له‌ یه‌كێتی ئه‌وروپا جیاده‌بنه‌وه‌، تا كۆتایی ئه‌مساڵ رێككه‌وتننامه‌ی بازرگانی له‌گه‌ڵ یه‌كێتی ئه‌وروپا واژۆبكات.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP