Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

​کاتی تاقیکردنەوەی ئاستى زمانی ئینگلیزی بۆ خوازیارانی ماستەر و دکتۆرا دیاریکرا

کوردستان

بینراو 125

پێش 3 هەفتە

Alternate Text
+ -

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ڕایگەیاند، لە ١٨ی ئەم مانگەدا تاقیکردنەوەی ئاستى زمانی ئینگلیزی بۆ خوازیارانی خوێندنی ماستەر و دکتۆرا و نازناوی زانستی ئەنجامدەدرێت.

لە ڕاگەیاندراوێکدا کە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بڵاویکردووەتەوە هاتووە، "لە ١٨ی ئەم مانگەدا تاقیکردنەوەکانی دیاریکردنی ئاستی توانستی زمانی ئینگلیزی، لە سەنتەرەکانی زمانی زانکۆکانی سەڵاحەدین و سلێمانی و دهۆک ئەنجامدەدرێت".

هاوکات محەمەد حسێن، سەرۆکی لێژنەی پێداچوونەوە بە مەرج و رێنماییەکانی سەنتەری زمانی ئینگلیزی لە زانکۆکانی کوردستان لەو بارەیەوە، رایگەیاندووە، "ئەوانەی ناویان تۆمارکردەوە دەتوانن لە ڕۆژی یەکشەممەی دهاتووەوە کە دەکاتە ڕێکەوتی ١٢ی کانوونی دووەم، سەردانی سەنتەرەکانی زمان بکەن کە ناویان لێ تۆمار کردووە بۆ ئەنجامدانی کاری پێویست".

ئەوەش لە کاتێکدایە وەزارەتی خوێندنی باڵا لە ١٧ی کانوونی یەکەمدا رایگەیاندبوو، رۆژی ٥ی کانوونی دووەم دەرگای پێشکەشکردن بۆ خوێندنی باڵای ماستەر و دکتۆرا لە زانکۆ حکومیەکانی ھەرێمی کوردستاندا بۆ ساڵی خوێندنی (٢٠١٩-٢٠٢٠) دەکرێتەوە.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP