Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

موشەکێک ئاڕاسته‌ی بنكه‌ی سه‌ربازی به‌له‌دی ئەمریکی له‌پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین كرا

عێراق

بینراو 529

پێش 2 هەفتە

Alternate Text
+ -

سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی رایگه‌یاند، له‌ سه‌رچاوه‌یه‌كی نادیاره‌وه‌ موشه‌كێك ئاڕاسته‌ی بنكه‌ی سه‌ربازگه‌ی به‌له‌د-ی ئاسمانی ئه‌مریكا له‌پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین كرا.
 
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی له‌پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین ئەمشەو رایگه‌یاند، "له‌لایه‌ن سه‌رچاوه‌یه‌كی نه‌ناسراوه‌وه‌، موشه‌كێك ئاڕاسته‌ی بنەكی سه‌ربازی به‌له‌د كراوه‌ و له‌نزیك ئه‌و سه‌ربازگه‌یه‌ كه‌وتوەته‌ خواره‌وه‌". 

باسی لەوەشکردووە، موشه‌كه‌كه‌ له‌ناوچه‌ی فه‌زڵانی سه‌ر به‌قه‌زای دوجه‌یلی باشوری پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین كه‌وتوەته‌ خواره‌وه‌ و زیانی گیانی لێنه‌كه‌وتوەته‌وه‌.

ئەوەش لە دوای ئەوە دێت، شه‌وی حەوتی ئه‌م مانگه‌، سوپای پاسدارانی ئێران ژماره‌یه‌ك موشه‌كی ئاڕاسته‌ی هه‌رد و سه‌ربازگه‌ی عه‌ین ئه‌سه‌دو هەریری لە نزیک هه‌ولێر كرد، کە سەربازانی ئەمریکای تیادایە.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP