Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

هاوڵاتیان دەتوانن جامی ئۆتۆمبێلەكانیان رەش بكەن

کوردستان

بینراو 243

پێش 2 هەفتە

Alternate Text
+ -

فازیل حاجی، وته‌بێژی هاتوچۆی هه‌ولێر rایگه‌یاند، له‌ ناوه‌ڕاستی ئه‌م مانگه‌وه‌ بڕیاری رێگه‌دان به‌ ره‌شكردنی جامی ئۆتۆمبێل ده‌چێته‌ بواری جێبه‌جێكردنه‌وه‌ .

فازیل حاجی لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك نوسیویەتی، "بڕیاری وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سه‌باره‌ت به‌ رێگاپێدان به‌ڕه‌شكردنی جامی ئۆتۆمبێله‌كان له‌ رۆژی ١٥ ی كانونی دوه‌می ٢٠٢٠ ده‌چێته‌ بواری جێبه‌جێكردنه‌وه‌".

روونیشیکردووەتەوە، ‌"هه‌ر هاوڵاتیه‌ك ده‌یه‌وێت جامی ئوتومبێله‌كه‌ی ره‌ش بكات ده‌توانێت سه‌ردانی به‌رێوه‌به‌رایه‌تیه‌كانی هاتوچۆ بكات له‌ ‌دوای وه‌رگرتنی مۆڵه‌تی یاسایی و دانی رسوماتی پێویست و ‌ته‌واوكردنی رێكاره‌ یاساییه‌كان جامی ئۆتۆمبیله‌كه‌ی ره‌ش بكات به‌و رێژه‌ی كه‌دیاریكراوه‌".

 

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP