Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

نوێنەری سیستانی: نابێت بیانییەكان رۆڵیان لە بڕیارەكانی حكومەتی عێراقدا هەبێت

عێراق

بینراو 57

پێش 2 هەفتە

Alternate Text
+ -


ئەحمەد سافی، نوێنەری عەلی سیستانی، گەورە مەرجەعی شیعەكانی عێراق رایگەیاند،"حكومەت لاوازە لەبەرامبەر پێشێلكارییەكان".

لە وتاری ئەمڕۆ هەینیدا، ئەحمەد سافی نوێنەری سیستانی هۆشداریدا لەبەردەوامبونی قەیرانەكان و زیانمەندی عێراق بەهۆی ململانێی ناوخۆییەكانەوە و بەپێویستی زانی لایەنەكان یەكگرتووبن.

ئەحمەد سافی نوێنەری سیستانی سەبارەت بە كوتلە گەورەكانی پەرلەمانی عێراق كە داوا دەكەن سەرۆكوەزیران لە كوتلەكانیان دیاریی بكرێت وتی،"نابێت زۆرینەی بڕیاری خۆی بسەپێنێت".

ئاماژەی بەوەشكرد، لەماوەی چەند رۆژی رابردودا چەندین پێشێلكاری رون بۆ سەر سەروەری عێراق ئەنجامدران، بەڵام حكومەت لاوازە و نەیتوانیوە بەرامبەر ئەو پێشێلكارییانە بووەستێتەوە.

سەبارەت بە دەستوەردانە دەرەكییەكان لە كاروباری ناوخۆی عێراق، نوێنەری سیستانی وتی، دەبێت عێراق خاوەن بڕیاری خۆی بێت و بیانییەكان تیایدا باڵا دەست نەبن، نابێت بیانییەكان رۆڵیان لە بڕیارەكانی حكومەتی عێراقدا هەبێت.

 

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP