Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

عەبدولمەهدی بۆ پۆمپیۆ: نوێنەری خۆتان بنێرن بۆ عێراق

عێراق

بینراو 147

پێش 3 هەفتە

Alternate Text
+ -

نوسینگەی رۆژنامەوانی عادل عەبدولمەهدی، ناوەرۆكی پەیوەندییە تەلەفۆنیەكەی نێوان مایك پۆمپیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریكا و عادل عەبدولمەهدی سەرۆكوەزیرانی كاربەڕێكەری عێراقی ئاشكرا كرد.

بەگوێرەی راگەیەندراوێكی نوسینگەی رۆژنامەوانی عادل عەبدولمەهدی، شەوی رابردوو، عادل عەبدولمەهدی لە پەیوەندییەكی تەلەفۆنیدا داوای لە مایك پۆمپیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریكا كردووە تا ئەمریكا نوێنەری خۆتان بنێرن بۆ گفتوگۆكردن لەسەر بڕیاری ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بۆ كشانەوەی هێزە بیانییەكان لە عێراق لەناویاندا هێزەكانی ئەمریكا.

لەبەشێكی دیكەی پەیوەندییە تەلەفۆنیەكەدا عادل عەبدولمەهدی هەر هەنگاوێكی بۆ پێشێلكاری سەروەری عێراق رەتكردووەتەوە تەنانەت ئەو هێرشانەی ئەم دواییەش كرانە سەر بنكەی سەربازی عەین ئەلئەسەد و هەولێر و رایگەیاندوە عێراق هەمو هەوڵێك دەدات بۆ رێگریكردن لە هەڵگیرساندنی شەڕ.

هەر بە گوێرەی نوسینگەی عادل عەبدولمەهدی، لە پەیوەندییە تەلەفۆنیەكەدا مایك پۆمپیۆ بە سەرۆكوەزیرانی كاربەڕێكەری عێراقی راگەیاندووە كە ئەوان رێز لە دەستورو سەروەری خاكی عێراق دەگرن.

ئاماژە بەوەشكراوە، لەو پەیوەندیە تەلەفۆنیەدا هەردولا باسیان لە پەیوەندییەكانی نێوان هەردو وڵات و چۆنیەتی گەشەپێدانی ئەو پەیوەندیانە كردووە.


Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP