Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

کچەکەی سولەیمانی: هەزاران حاجی قاسم ئامادەن بەرەو کۆشکی سپی بڕۆن

ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاست

بینراو 578

پێش 2 هەفتە

Alternate Text
+ -


كچەكەی قاسم سولەیمانی، ئەمڕۆ ١٠ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٠، بەشداری نوێژی هەینی کرد لە کرمان بەچەکەوە.

میدیاکانی ئێران بڵاویانکردەوە، زەینەبی کچی قاسم سولەیمانی ئەمڕۆ بە چەکەوە لە نوێژی هەینی کرمان بەشداریی کرد و وتوویەتی: هەزاران حاجی قاسم ئامادەن بەرەو کۆشکی سپی بڕۆن".

باسی ئەوەشی کرد: باوکی زیاتر لە ٤٠ ساڵ خزمەتی ئێرانی کردووە و هەرگیز نایەڵن خوێنەکەی ون ببێت.

پێشتریش زەینەب لەكاتی ناشتنی تەرمی باوكیدا رایگەیاند، گروپەكانی بەرگری لە ناوچەكە دەتوانن تۆڵەی باوكم بكەنەوە و هەر یەكەلە بەشار ئەسەد و حەسەن نەسروڵا و ئیسماعیل هەنیە و عەبدولمەلیك حوسی و هادی عامری و حەسەن نەخالەی ئەو توانایایەیان هەیە ئەو كارە ئەنجام بدەن.

كچەكەی قاسم سولەیمانی لە مەراسمی ناشتنی تەرمی باوكیدا رووی لە ئەمریكا كرد و رایگەیاند، پلانە گڵاوەكانتان بۆ نانەوەی دووبەرەكی لە نێوان ئێران و عێراقدا كار لە پەیوەندییە مێژووییەكەی نێوان ئەو دوو وڵاتە ناكات.

ئەمە لەکاتێکدایە، (قاسم سوله‌یمانی) فه‌رمانده‌ى پێشووى فه‌یله‌قى قودسى سه‌ر به‌ سوپاى پاسداران به‌ره‌به‌یانى هه‌ینى سێى كانونى دووه‌م له‌ بۆردوومانێكى هێزه‌كانى ئه‌مریكا له‌ نزیك فڕۆكه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تى به‌غدا كوژرا، لەگەڵ ئه‌بو مه‌هدى موهه‌ندیس، جێگرى سه‌رۆكى ده‌سته‌ى حه‌شدى شه‌عبى و ژماره‌یه‌ك پله‌دارى ئێرانى و به‌رپرس و چه‌كدارى ترى حه‌شد.


Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP