Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

لەم هەفتەیەدا مووچەی چەند وەزارەتێک دابەشدەکرێت

ئابوری

بینراو 1217

پێش 2 هەفتە

Alternate Text
+ -


چەند رۆژێکە مووچە دواکەوتووە، ئەوەش نیگەرانی زۆری دروستکردووە، هۆكارەكەیشی بۆ کێشەکانی عێراق و گرژییەکانی ئێران و ئەمریکا دەگەرێتەوە.

بڕیار وایە لەم هەفتەیەدا مووچەی چەند وەزارەتێک دابەشدەکرێت، سەرچاوەیەکیش لە وەزارەتی دارایی رایدەگەیەنێت، رۆژی یەکشەممەی داهاتوو دەست دەکرێت بە دابەشکردنی مووچە.

سەرچاوەکەی وەزارەتی دارایی راشیگەیاند، هەموو ئامادەكارییەكان تەواو بوون و پارەی پێویست ئامادەکراوە دەست بە دابەشكردنی مووچە دەكرێت".

وتیشی، پارەی مووچەی وەزارەتی پێشمەرگە ئامادە کراوە بۆ دابەشکردن و رۆژی یەکشەممە ۱۲ی کانوونی دووەمی۲۰۲۰ مووچەی وەزارەتی پێشمەرگە دابەشدەکرێت، ئەگەریش هەیە هەمان رۆژ مووچەی یەکەکانی ۷۰ و ٨۰ -یش دابەشبکرێت.

وتیشی، "راستە دابەشکردنی مووچە چەند ڕۆژێک دواکەوتووە، بەڵام دابەشکردنی مووچە لە وادەی خۆی کۆتای پێدێت کە ۲٦ی مانگەو لەم هەفتەیەشدا جگە لە وەزارەتی پێشمەرگە گەر هیچ گۆڕانکارییەک روو نەدات مووچەی وەزارەتی پەروەردە، دارایی و   تەندروستی دابەشدەکرێن".

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP