Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

ئایا ئەمریکا لە ئێستادا لەگەڵ دروستبوونی دەوڵەتی کوردیدایە ؟

کوردستان

بینراو 971

پێش 2 هەفتە

Alternate Text
+ -


دوای کوژرانی (قاسم سوله‌یمانی) فه‌رمانده‌ى پێشووى فه‌یله‌قى قودسى سه‌ر به‌ سوپاى پاسداران لە به‌ره‌به‌یانى هه‌ینى سێى كانونى دووه‌م له‌ بۆردوومانێكى هێزه‌كانى ئه‌مریكا له‌ نزیك فڕۆكه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تى به‌غدا كوژرا، لەگەڵ ئه‌بو مه‌هدى موهه‌ندیس، جێگرى سه‌رۆكى ده‌سته‌ى حه‌شدى شه‌عبى و ژماره‌یه‌ك پله‌دارى ئێرانى و به‌رپرس و چه‌كدارى ترى حه‌شد.

لە دوای ئەو رووداوانە پەرلەمانی عێراق بە بێ بەشداری کورد و سونە کۆبوونەوەی نائاسایی خۆی ئەنجامدا بۆ کردنە دەرەوەی هیزەکانی ئەمریکاو هاوپەیمانان لە عێراق، کە تیایدا لایەنی شیعی لە عێراق دەنگیدا بە پرۆژەی دەرکردنی هێزە بیانییەکان لە عێراقدا.

پرسی بەڵێنی ئەمریکا بە سەرانی کورد لە بەرامبەر دەنگنەدان بەپرۆژەی دەركردنی هێزەكانی ئەمەریكاو چوونە بەرەی ئەمریکا، ئەوانیش لەبەرامبەردا جارێکی دیکە زیندووکردنەوەی کارتی ریفراندۆم بەرامبەر بەغدا بۆ کورد دوورە لە راستییەوە.

بەپێی زانیارییەکانی (بی ئێم سی) ئەمریکا بە سەرکردایەتی سیاسی کوردیان وتووە، ئەوەی ئێستا روودەدات پێشێلکردنی خاکی عێراق و هەرێمی کوردستانە، دۆخی عێراق ناجێگیرە لە ئێستادا، ئێران تەداخولێکی زۆری کردووە لە ناوچەکەو عێراقدا، بەڵام بە هیچ شێوەیەک لەگەڵ زیندووکردنەوەی کارتی ریفراندۆم نین بۆ دروسکردنی گوشار لەسەر بەغدا".

لە ئێستادا ناڕەزایەتیەكی زۆر لە شەقامدا هەیە و ئەمەریكا مەترسی تەقینەوەی دۆخەكەی هەیە و دەترسێت ئەو سێ پارێزگا ئارامەی تێیدایە ئاڵۆز بێت بۆیە داوای كۆدەنگی و چارەسەری كێشە ناوخۆیەكانی كوردستانی كردووە.

هەربۆیە تا ئەوكاتەی بەم دۆخەی ئێستاوە مامەڵە بكەین ئەوەی بەرمان دەكەوێت لە نەهامەتی یان دەسكەوت وەك یاری پۆكەر خۆت و بەختە و بەر ئەنجامی سیاسەت و پلانی خۆمان نیە و بەڵكو دەرهاویشتەی رووداوەكانە كە بریشكەكەی بە باش یان خراپ بەر كورد دەكەوێت. 

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP