Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

موراد قەرەیلان دەستگیرکراوە؟

کوردستان

بینراو 518

پێش 2 هەفتە

Alternate Text
+ -


هەواڵی دەستگیركردنی موراد قەرەیلان بەڕێوەبەری پارتی كرێكارانی كوردستان پەكەكە رەتدەكرێتەوە و سەرچاوەیەكی ئاگادار رایدەگەیەنێت، قەرەیلان دەسگیرنەكراوەو سەلامەتە.

لە تۆڕەکۆمەڵایەتیەکان بەشێوەیەكی بەرفراوان هاواڵی دەستگیرکردنی موارد قەرەیلان هاوسەرۆكی پێشوی كۆما جڤاكێن كوردستان (كەجەكە) لەلایەن دەزگای میت و سوپای توركیاوە بڵاوکرایەوە، لەوبارەیەوە سەرچاوەیەكی ئاگادار لە نێو پەكەكە رایگەیاندووە، هەواڵی دەستگیركردنی موراد قەرەیلان دوورە لە راستییەوە و قەرەیلان سەلامەتەو خەریكی خەبات و تێكۆشین و كاری راستەقینەی خۆیەتی.

باسی لەوەشکرد، ئەو وێنەو هەواڵەی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی بڵاوبووەتەوە دەستكاریی كراوە و فوراتنیوز وەها هەواڵێكی بڵاو نەكردووەتەوە وئەمەی باسدەكرێت پیلانی دوژمنانی كوردەو بەڕێوەبردنی شەڕێكی دەورنیە لەگەڵ گەلی كورد.

قەرەیلان بە یەكێك لە دیارترین سەركردە باڵاو ناسراوەكانی پەكەكە دادەنرێت لەدوای عەبدوڵا ئۆجەلانی رێبەری دەسگیركراوی پەكەكە دێت چەند ساڵێك هاوسەرۆكی كۆما جڤاكێن كوردستان (كەجەكە) بووەو ئێستاش ئەندامی كۆمیتەی بەڕێوەبەری پارتی كرێكارانی كوردستان پەكەكە و فەرماندەی هێزەكانی پاراستنی گەل هەپەگە یە كە باڵی سەربازی پەكەكەیە.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP